riklam

یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:49 PM - 2019-03-17
.

.

 

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بێئه‌نجام كۆتایی هات و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، خواستی فراكسییۆنه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆك و جێگری لیژنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان وایكردوه‌ كه‌ رێككه‌وتنی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ئاسان نه‌بێت.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی خواستی فراكسییۆنه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری لیژنه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بێئه‌نجام كۆتایی هات.

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئیستحقاقی فراكسیۆنه‌كان له‌ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان ره‌چاوبكرێت، پێویستیشه‌ كه‌سانی پسپۆڕو شاره‌زا ئه‌و پۆستانه‌ وه‌ربگرن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ته‌واون و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌رداون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، پێویسته‌ سبه‌ینێ له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر فراكسیۆنێك بۆخۆیدا سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری ئه‌و لیژنانه‌ ده‌ستنیشانبكرێت كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌ریده‌كه‌وێت، پاشان له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا كه‌ بڕیاره‌ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری لیژنه‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، كه‌بێگومان فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ناكات.

باڵامبۆ محه‌مه‌د وتیشی: یه‌كێتی له‌كۆی سه‌رجه‌م لیژنه‌كاندا، سێ سه‌رۆك و سێ جێگر و دوو بڕیارده‌ری به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌كاندا یه‌كێتی ئه‌ندامی ده‌بێت .

 

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket