riklam

رابوردوو جوانتره‌

بابەتی گۆڕاو 03:34 PM - 2019-03-17
.

.

رابوردوو جوانتره‌

خۆشترین خه‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ پێت بڵێن دانیشه‌ چا حازره‌، حازر ئامۆزایه‌كى هه‌یه‌ پێى ئێژن بزر، بزر مافى كورده‌ له‌ ته‌ئریخدا، ته‌ئریخ دایم و ده‌رهه‌م ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ینووسێته‌وه‌ كه‌ براوه‌ بێت، براوه‌ عه‌كسى دۆڕاوه‌، دۆڕاو ئه‌گه‌ر نه‌ڵێ به‌ گونمه‌وه‌ شه‌ق ئه‌بات، شه‌ق ئه‌زانێ قۆناغ له‌ كوێیه‌، قۆناغ شتێكه‌ مێژووش هه‌یه‌تى و تفه‌نگیش، تفه‌نگ چه‌كێكه‌ ده‌ینێین به‌ تاریكى یه‌وه‌، تاریكى ئه‌و شته‌یه‌ دزى كوردى تیا كه‌شف ئه‌كرێ، كه‌شفكردن یه‌عنى دۆزینه‌وه‌ى رازى موهیم، موهیم ئه‌وه‌یه‌ كاى كۆن به‌ (با) نه‌كه‌ین، با مه‌شهورترین به‌رهه‌مى سلێمانى یه‌، سلێمانى له‌ زۆر مه‌سه‌له‌دا سفره‌ به‌تایبه‌تى وه‌به‌رهێنان و ئه‌مانه‌، ئه‌مانه‌ جاران به‌ پاصیان ئه‌گو، پاص له‌ فتبۆڵێنیشدا هه‌یه‌، فتبۆڵێن تلیاكى ئه‌م زه‌مانه‌یه‌، زه‌مانه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ حولحولى یه‌، حولحولى له‌سه‌ر وه‌زنى بل بلى یه‌، بل بلى كه‌س نازانێ یه‌عنى چى، چى ئامرازى پرسیاره‌، پرسیار سڕى پێشكه‌وتنه‌، پێشكه‌وتن عیباره‌ته‌ له‌ جێهێشتنى رابوردوو، رابوردوو به‌عزه‌ جارێ جوانتره‌ له‌ ئێستا، مه‌سه‌له‌ن ئێستاى یه‌كێتى.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket