riklam

مووچەی شەهیدانی هەرێم و بەغدا هاوتا دەكرێت

کوردستان 03:04 PM - 2019-03-17
.

.

عیراق و هه‌رێم له‌سه‌ر هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پرسی ماف مستحقاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌كه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی عیراقدا تاوتوێكرد.

ئیواره‌ی رۆژی 16/3/2019 مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌هوتێل تایتانیكی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ دكتوره‌ ناحجه‌ عبدالامیر سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق كۆبووه‌ .

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانیه‌ سیاسیه‌كان كوردستان و تارق منده‌لاوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی قوربانیانی تیرۆر له‌ ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق  ئاماده‌یبوون، پرسی جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ یه‌كخستنی سیاسه‌ته‌ داراییه‌كان و مستحقاتی دارای كه‌س و كاری شه‌هیدان و  زیندانیانی سیاسی و كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی بریاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌ 26ی سالی 2018 گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كرا.

له‌ سه‌ره‌ای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاسی سه‌ركۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی عیراقی كرد كه‌ به‌شداری یادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردو ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌ هه‌ردوولا بۆ پرسێكی مرۆیی و داكۆكی كردن له‌ ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان كار ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتری بن.

هه‌روه‌ك ورده‌كاری كاركردن به‌ یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان سودمه‌ندن بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان روونكرده‌وه‌ پێی راگه‌یاند، كه‌سوكاری شه‌هیدان مافی خویانه‌ به‌پێی ماده‌ی 132 قه‌ره‌بووی شایسته‌ بكرێنه‌وه‌ و ژیانیان باش بكرێت.

داوای لێكردن هاوكار بێت له‌ رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و پێكهاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قوناغه‌دا بتواندرێت منحه‌ و مستحقاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌سه‌ر بودجه‌ی سیادی عیراق دابینبكرێت تا ئه‌و كاته‌ی كار بۆ دارشتنی یاسا و میكانیزمی گونجاو بۆ هاوتا كردنی موجه‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان ده‌ندرێت و ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت تاكو ئه‌و ئه‌ركه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ناجحه‌ عبدالامیری دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كرد بۆ میواداری كردنی بۆ به‌شداری كردن له‌ یادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌داو راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو لیژنه‌ خاڵی په‌یوه‌ندین له‌نێوان بڕیار به‌ده‌ستان و خاوه‌ن ماف كه‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسین بۆیه‌ ده‌بێت به‌ ئامانه‌ته‌وه‌ كار بۆ به‌دی هێنانی كاره‌كان بكه‌ین.

دواتر كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی شوێوازی ده‌سته‌به‌ر كردنی منحه‌ و مافی كه‌سوكاری شه‌هیدانی له‌ عیرقدا روونكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئالیه‌تی و میكانیزمانه‌ی رونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ هاوتا كردنی موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان پێویسته‌، به‌تایبه‌تی هه‌موار كردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان و روونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌و باره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌و یاداشتانه‌ كرا كه‌ له‌ رابردوودا له‌ نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق ئیمزا كراوه‌ به‌ پێویست زاندرا كه‌ به‌چه‌ند خالێكی تر ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و كاری بۆ بكرێت.

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر  ئه‌وه‌ی له‌ رووی ئاڵگۆڕی شاره‌زایی و هاوكاری كردنی یه‌كتری له‌ رووی روشنیری و چالاكی بۆ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان هه‌ماهه‌نگی یه‌كتری بن.

 

مەحمودی حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عیراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: لەسەر هاوتاكردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ بەغدا گەیشتوون بە ڕێكەوتنی سەرەتایی و ئومێدیشی خواست بەمنزیكانە بگەنە ڕێكەوتنی كۆتایی.

 راشیگەیاند: ئومێدەوارین بەهەردوولا كێشەی هاوتاكردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بە تەواوی چارەسەر بكەین و نزیكین لەرێكەوتن و هیواخوازین بەمزووانە ببێتە بڕیار.

به‌ڤیدیۆ.. ده‌قی وته‌ی مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket