riklam

حاكم قادر: په‌رله‌مانتارانی عیراق یه‌كگرتوو بن

ی.ن.ک‌‌ 02:34 PM - 2019-03-17
.

.

حاكم قادر ووتی .. مەهام وئەركی پەرلەمانتارانی عيراق لەگەڵ پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان جیاوازەو لە پێناو بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەمان , پێداویستی بە یەكگرتوویی و هاوهەڵوێستی و تەبایی زایاترە .

ئەو ووتانەی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان , لەمیانی ئەو كۆبوونەوە فراوانەوە هات كەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدی باڵای پەرلەمانتارانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق بەسەرۆكایەتی د.بەشیرحەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عيراق ئەنجامی دا .

لەبەشێكی تری ووتەكانیدا ئاماژەی بەڕۆڵی نیشتمان پەروەری پەرلەمانتارو فراكسێۆنە كوردییەكان دا بەتایبەت ئەوانەی كەمێژوویەكی پڕشنگداریان لەكۆڕی خەباتی شۆڕشگێڕی وشارستانی هەیە و هەوڵەكانیانی بەگرنگییەوە نرخاندو ووتی پێویستە لە بەرامبەر هەڵوێستە سیاسیەكاندا بەتایبەت ئەوانەی ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە یەكگرتوویی ویەكڕیزی دروشمی هەمیشەیی پەرلەمانتاران بێت و  بەجێهێنانی پڕەنسیبەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دەستەبەركردنی داخوازییەكانی گەلەكەمان یەك فراكسیۆنی چارەسەرە , هەرلەو سۆنگەیەوە پشتیوانی وپشتگیری پەرلەمانتارانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی لەبەرامبەر هەموو ئەو بڕیارانەی كەتیایا ڕەچاوی یاساو بنەماكانی دەستور بێت وبۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان و بەدەستهێنانی مافەڕواكانیان وپاراستنی دەستكەوتەكان بێت بۆ سەرجەم پەرلەمانتارانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق دوپاتكردەوە .

لەبەرامبەردا بەڕێز د. بەشیرحەداد ئاماژەی بەهێزوتواناو ئیرادەی فراكسیۆنە كوردییەكان كرد لەداكۆكیكردن لە هەموو ئەو یاسایانەی كەبۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان تێدەپەڕێنرێت و ووتی .. تاگەلەكەمان لەهەرێمی كوردستان یەكڕیزو تەباو هاوهەڵوێست بن , پەلەبكرێت لەپێكهێنانی كابینەیەكی بەهێزی خزمەتگوزار ,  فراكسیۆنەكوردییەكان لەبەغدا زیاتر پێگەیان بەهێزو توانای بڕیاردانیان تۆكەمتر دەبێت و ئومێدی خواست  بەیەكێتی نێوڕیزەكانی گەلەكەمان پارێزەری دەستكەوتەكان وبەدیهێنەرو دەستەبەری مافەڕەوایاساییەكانی گەلەكەمان بین . 

PUKmedia شوان كەریم

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket