riklam

كاره‌بای سلێمانی هۆشداری ده‌دات

کوردستان 02:11 PM - 2019-03-17
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی له‌باره‌ی هه‌ڵواسینی ریكلام به‌ ستوونه‌كانی كاره‌بادا له‌لایه‌ن كۆمپانیا و شوێنه‌ بارزگانییه‌كانه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵده‌كه‌ین.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی زۆری ئه‌و تابلۆ ریكلامییانه‌ی به‌ ستوونه‌كانی كاره‌بادا هه‌ڵده‌واسرێن، ستوونه‌كانی كاره‌با زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌مڕۆش یه‌كشه‌ممه‌ 17-3-2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی له‌ڕێگه‌ی له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كه‌وه‌، هۆشداری داوه‌ته‌ ئه‌و كۆمپانیا و شوێنه‌ بازرگانیانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی تابلۆی ریكلامیان به‌ ستوونه‌كانی كاره‌بادا هه‌ڵواسیوه‌ و ئاگاداریكردوونه‌ته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا ریكلامه‌كان لێبكه‌نه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كۆمپانیا و شوێنه‌ بازرگانیانه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی نه‌بن، ئه‌وا كاره‌باكانیان ده‌بڕێت و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی وتیشی: داوا له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ هاوكارمانبن له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیاو لایه‌نانه‌ی ستوونه‌كانی كاره‌با بۆ ریكلام كردن به‌كارده‌هێنن، چونكه‌ ستوونه‌كان ئه‌ركیان گه‌یاندنی كاره‌بایه‌ نه‌ك هه‌ڵواسینی ریكلام پێیانه‌وه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ده‌قی ئاگادارینامه‌كه‌...

32.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket