منداڵـێكی دیـكه‌ی ونـبووی هه‌ڵـه‌بجه دۆزرایه‌وه
کوردستان 01:38 PM - 2019-03-17.
منداڵێكی ونبوی هه‌ڵه‌بجه دوای 31 ساڵ دابڕان گه‌ڕایه‌وه زێدی خۆی‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سوكاری و هاووڵاتییانه‌وه پێشوازی لێكرا. خه‌لیل دوای هاتنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م شوێن سه‌ردانی كرد گۆڕی باوكی بوو، ئه‌و له وڵاتی ئێران ناوی محه‌مه‌د ئه‌مینه‌و له هه‌رێمی كوردستانیش خه‌لیل ساڵح.
چۆن كوڕه‌كه‌ی ون كرد؟
دایكی خلیل، كه ناوی مه‌لحه محه‌مه‌ده چیرۆكی ونبونی منداڵه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌گێڕێته‌وه‌و باس له‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌یان به‌ن بۆ وڵاتی ئێران له‌وێ له پارێزگای كرماشان منداڵه 10 مانگه‌كه‌ی لێ ون ده‌بێت‌و ده‌ڵێت: «له‌و كاته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام له هه‌وڵدا بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی‌و به‌رده‌وام له خه‌یاڵیدا بووه‌و خه‌وی پێوه بینیوه».
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ونبویه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ی بیستوه، خێرا له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌وڵی بینینی منداڵه ونبوه‌كه‌یان داوه‌و دوای ئه‌وه‌ی بینیویه‌تی هه‌ستی كردووه كه ئه‌مه منداڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی‌و منداڵه ونبوه‌كه‌ش كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی له منداڵییه‌وه تا گه‌وره‌بوونی پێ بووه‌و منیش پێموت به‌ڵێ تۆ كوڕه‌كه‌ی منی‌و دوای ئه‌وه چوومه وڵاتی ئێران‌و له‌وێ پشكنینی (DNA)مان بۆ ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی پشكینه‌كه‌ش ده‌ریخست كه محه‌مه‌د ئه‌مین، خه‌لیله‌كه‌ی منه.
له دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه
خه‌لیل محه‌مه‌د ساڵح چیرۆكی ونبونی خۆی بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت:»ئه‌و له‌لایه‌ن خێزانێكی ئێرانییه‌وه به‌خێوكراوه‌و خراوه‌ته به‌ر خوێندن‌و كۆلێژی یاسای ته‌واو كردووه‌و هاوسه‌رگیری كردووه، له‌كاتی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا پێی وتراوه كه ئه‌و منداڵێكی ونبوی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌و هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك به بارودۆخێكی ناخۆشدا تێپه‌ڕیوه».
دواتر ده‌ستیكردووه به‌گه‌ڕان به‌دوای خێزانه‌كه‌یدا، دوای چه‌ند هه‌وڵێك رۆژی 13ی 3ی 2019 گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناحیه‌ی بیاره‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و به خێزانه‌كه‌ی شادبۆته‌وه.
راشیگه‌یاند، داواكارم دۆسێكه‌م هه‌رچی زووه له دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی تا دۆسێكه‌م یه‌كلای نه‌كرێته‌وه ناتوانم بڕیار بده‌م لێره بمێنمه‌وه یان بچمه‌وه وڵاتی ئێران.
برایه‌كی خه‌لیل-یش، به‌ناوی ئیبراهیم ساڵح له‌ڕێگه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-وه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌زوترین كات دۆسێی براكه‌یان یه‌كلای بكرێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به چاوه‌ڕوانی ئه‌وان‌و خه‌لیلیش بێت كه ماوه‌ی 31 ساڵه له دووری یه‌كتریدا ژیان ده‌كه‌ن.
ره‌وانه‌ی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا كراوه
هاوكات ده‌رباره‌ی دۆسێی محه‌مه‌د ئه‌مین (خه‌لیل)، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به كوردستانی نوێی راگه‌یاند، محه‌مه‌د پشكنینی بۆ كراوه‌و ره‌وانه‌ی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا كراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی كه خۆیان به خێزانی ئه‌و ده‌زانی له وڵاتی ئێران پشكنینان ئه‌نجام داوه‌و منداڵی ئه‌وان ده‌رچووه، بۆیه ئێستا ئه‌مان چاوه‌ڕێی ئه‌و پشكنینه‌ی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا ناكه‌ن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی دادگای هه‌ڵه‌بجه‌وه كه‌یسه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی سه‌نته‌رێكی پزیشكی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره پشكنینی بۆ بكرێته‌وه‌و رێكاری یاسایی بۆ بگیرێته‌به‌رو ناسنامه‌ی عیراقی پێ ببه‌خشرێته‌وه.
راشیگه‌یاند، تائێستا هه‌شت منداڵی ونبوی هه‌ڵه‌بجه دۆزراونه‌ته‌وه‌و له دادگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 74 خێزان داوای 179 منداڵ ده‌كه‌ن.
خه‌لیل ئێستا خاوه‌نی سێ براو چوار خوشكه له خێزانه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كه‌ی و هاوسه‌رگیری كردووه له وڵاتی ئێران‌و كچێكی هه‌یه.
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27