riklam

ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ خورماتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 01:19 PM - 2019-03-17
.

.

بڕیار هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌كه‌ی قه‌زای خورماتوو پێكه‌وه‌ ئاگری نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه‌.

له‌سه‌رداوای ئه‌ندامانی كوردی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتوو و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی بڕیاردرا به‌بۆنه‌ی سه‌رساڵی نوێی كوردی و هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز ڕۆژانی سێشه‌ممه‌19-3 و چوار شه‌ممه‌20-3 و پێنج شه‌ممه‌21-3 بكرێت به‌پشووی ڕه‌سمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی خورماتوو جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

 به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ده‌ست PUKmedia كه‌وتوون بڕیاره‌ ڕۆژی 20-3 ئاگری نه‌ورۆز له‌نێوان هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌كه‌ی قه‌زاكه‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان بكرێته‌وه‌ و هه‌مووان تێدا به‌شدار بن و چیای هه‌نجیره‌ به‌ڕووی هاووڵاتیان دا كراوه‌ بێت.

جێی باسه‌ له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕێگریان ده‌كرد له‌وه‌ی كه‌ هاووڵاتیان بچنه‌ سه‌ر شاخی هه‌نجیره‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ڕووی هاووڵاتیاندا كراوه‌یه‌.

PUKmedia  عه‌داله‌ت میعاد / خورماتوو

90.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket