riklam

وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن

عیراق 12:22 PM - 2019-03-17
.

.

وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌ن پارێزگای سلێمانیان كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ هاووڵاتییانیان تاوتوێكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17-3-2019 وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رپه‌رشتی د. به‌شیر حه‌داد و به‌یاوه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌ن پارێزگای سلێمانیان كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵی خۆی به‌ هاتنی ئه‌و وه‌فده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا چه‌ند بابه‌تیێكی په‌یوه‌ست به‌ پرسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و هاووڵاتییان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراوه‌.

وتیشی: رێككه‌وتوین له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی.

هاوكات د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق-یش رایگه‌یاند: وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و به‌یاوه‌ری وه‌فدێك له‌ ئه‌ندامانی  فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان، سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌مان كردووه‌ و گوێبیستی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانیان بووین.

وتیشی: به‌ڵێنمان به‌ هاووڵاتییانی كوردستان داوه‌، سورین له‌سه‌ر به‌جێهێنانی داواكارییه‌كانیان و داواشمان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردووه‌، داواكارییه‌كانیان به‌نووسراو ئاڕاسته‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی له‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ پێكبهێنرێت و به‌دواداچوونیان بۆ  بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket