riklam

ده‌رباز شێرزاد به‌كێ ده‌ڵێت دڵی بردومه‌؟

ئەدەب وهونەر 11:13 AM - 2019-03-17
.

.

ده‌رباز شێرزاد به‌رهه‌مێكی نوێی ده‌كاته‌ دیاری جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ گوێگرانی.

له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ده‌رباز شێرزاد له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌ به‌ ناوی ( دڵی بردومه‌ ) كارێكی نوێمه‌و له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له‌ راگه‌یاندنه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ده‌كرێته‌ دیاری نه‌ورۆز بۆ هه‌واداران و گوێگرانم.

وتیشی: ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌، كارێكی ریتمییه‌ و ئاوازی فۆلكلۆری غازی عه‌نتابه‌و تێكستی خۆمه‌ و كاری موزیكی هونه‌رمه‌ند شیاو كه‌ماله‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌له‌ ستۆدیۆی سۆلۆ تۆمار كراوه‌و كاری ده‌رهێنان و مۆنتاژو وێنه‌گرتنی ڤیدیۆكه‌ش ده‌رهێنه‌ر یوسف له‌شكری و تیمه‌كه‌ی كردویانه‌و كاری ره‌نگیش گۆران سه‌ڵاح كردویه‌تی.

ده‌رباز شێرزاد ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌ سپۆنسه‌ری ئه‌م كاره‌ نوێیه‌ی گروپی كۆمپانیاكانی دایك و ئێند كڵاسه‌.

PUKmedia هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket