riklam

ئـەمــڕۆ لـە مــێـژوودا

جیهان 08:50 AM - 2019-03-17
.

.

رووداوەكان:
1560: لابردنی شانشینی فەرەنسا (فرانسوای دووەم) لە لایەن كۆمەڵی پرۆستانتی (كلفینیۆن) و دانانی (لویس دی كوندی) لەشوێنی سەركردەی سەربازی (گودو فروادی بان).
1851: دۆزینەوەی یەكێك لە گەورەترین نەیزكەكان كە كەوتوەتە سەر زەوی كە تیرەكەی 250 كم بوو.
1916: ئیتالیا چووە ناو پەیماننامەی (سایكس بیكۆ) كە مۆركرا لە نێوان ئینگلتەرە و فەرەنسە و روسیا.
1931: كۆبوونەوە لە كۆشكی شاهانەی عێراقی مەلیك فەیسەڵ بە بەشداری مەندوبی سامی و سەركردەی گشتی هێزەكانی سوپای بەریتانیا لە عێراق و نوری سەعید سەرەك وەزیران و وەزیری بەرگری تەها هاشمی و راوێژكاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا (كۆرنوالیس) لە بارەی بارودۆخی هەرێمی باشووری كوردستان.
1931: روودانی كاری توندوتیژی بۆ جاری دووەم لە یابان پێش دوو رۆژ لە روودانی كۆدەتای پلان بۆ داڕێژراو، بەڵام جارێكی تر شكستی هێنایەوە لە بەدیهاتنی ئامانجەكەیدا، ئەو رووداوانە ناسرابوون بە رووداوەكانی مارس.
1943: هێزەكانی هاوپەیمانان دەستیان گرت بەسەر شاری (قفسە)ی تونسی ئەوەش دوای دەركردنی هێزەكانی ئەڵمانیا لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1947: دامەزراندنی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ).
1948: فەرەنسە و مەملەكەتی یەكگرتوو و وڵاتانی بنلوكس رێكەوتننامەی (برۆكسل)یان مۆركرد لە یەكەمین هەنگاویدا بۆ دامەزراندنی پەیمانی باكوری ئەتلەسی.
1959: دالای لامای چواردەهەم رایكرد لە تبت بۆ هیند و ئەوەش دوای راوەدونانی لە لایەن چینیەكانەوە.
1966: گەڕانەوەی كەشتی ئاسمانی (جیمینی8) كە پێش رۆژێك هەستا و لە ناویدا رائیدی ئاسمانی نیل ئارمسترۆنگ و دیفید سكوت بوون كە سەركەوتوو بوو لە یەكەم گەشتدا لەگەڵ موشەكی ئاسمانی ئەجینا.
1969: هەڵبژاردنی جولدا مائیر بە سەرەك وەزیرانی ئیسرائیل كە بوو بە یەكەمین ئافرەت كە پۆستی سەرەك وەزیران وەربگرێت.
1993: د.فوئاد مەعسوم وازی لە سەرەك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هێنا.
1993: ڕێكەوتنی (ی.ن.ك) و (پ.ك.ك) لە بیقاعی لوبنان، هەردوولا بڕیاریاندا پەلاماری یەكتر نەیەن.
2000: كۆمپانیای فۆرد عەلامەتی لاندرۆڤەری كڕی لە كۆمپانیای بی ئێم دەبلیو بۆ ئۆتۆمبیل.
2000: لە ئۆگەندا لەماوەی چەند هەفتەیەكدا هەزار لاشە دۆزرایەوە كە سەر بە تیمێكی ئاینی بوون بەناوی (گێڕانەوەی دە ڕێنماییەكەی خوا) پەنایان بردبووە بەر خۆكوژی.
2003: نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەی تایبەتی گرێدا بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی نێوان عێراق ئەمریكا لە لایەك و نێوان ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان و هەرەسهێنانی بەهۆی هەرەسی سیاسی ئەمریكا و كەرتوونی فەرەنسە و ئەڵمانیا و روسیا كە دژی سیاسەتی ئەمریكا وەستان، كەچی دەنگی زۆرنەشیان وەرگرت.
2003: بەهۆی ئەگەری نوێبوونەوەی شەڕ، خەڵكی هەرێمی كوردستان كۆچ و رەویان بۆ دەرەوەی شارە گەورەكان دەستپێكرد، باری ناوخۆ بەتەواوی ناجێگیر بوو.
2003: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (روبن كوك) دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە و ئەوەش بەهۆی رازیی نەبوو بە جەنگ دژی عێراق.
2004: خۆپیشاندانێكی گەورە لە هەولێر سازكرا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی ڕووداوەكەی قامیشلی.
2004: لە ئاكامی تەقینەوەیەك لەبەردەم ئوتێلی (جەبەل لوبنان)ی بەغداد (32)كەس كوژران.
2008: لە سلێمانی كۆنفرانسی شارەوانیەكانی جیهان بۆ ئاشتی بەڕێوە چوو.
2011: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێكی دەركرد بە قەدەغەكردنی رەتبوونی فڕۆكە بە سەر لیبیادا تەنها گەشتەكانی فریاگوزاری نەبێت لەگەڵ گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویستی تر بۆ پاراستنی مەدەنیەكان لە بۆردومانی هێزەكانی سەر بە عەقید موعەمەر قەزافی.
2014: كۆماری قەرەم سەربەخۆیی خۆی راگەیاند لە ئۆكرانیا.

لەدایكبوون:
1473: مەلیك جیمسی چوارەم، مەلیكی ئوسكوتلەندە.
1834: گوتلیب دایملەر، ئەندازیار و پیشەسازی ئەڵمانی.
1853: كریستیان دوبلەر، زانای فیزیای نەمساوی.
1881: فالتر هس، زانای فیزیۆلۆجیای سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1949ز.
1892: سەید دەروێش، هونەرمەندی میسری.
1920: موجیب رەحمان دامەزرێنەری كۆماری بەنگلادش و یەكەم سەركۆماری ئەو وڵاتە.
1921: مائیر عامیت، سەركردەی سەربازی ئسرائیلی.
1923: سەلاح مەنسور، ئەكتەری میسری.
1925: رینیە موعەوەز، نۆهەمین سەركۆماری لوبنانی.
1938: مۆفەق بەهجەت، گۆرانیبێژی سوری.
1942: سەیف عبدالرحمان، ئەكتەری سوری.
1949: بات رایس، یارزان و راهێنەری تۆپی پێی ئیرلەندەی باكور.
1951: كورت راسل، ئەكتەری ئەمریكی.
1955: غاری سینیز، ئەكتەری ئەمریكی.
1964: روب لوو، ئەكتەری ئەمریكی.
1972: میا هام، ژنە یارزانی تۆپی پێی ئەمریكی.
1972: ئەحمد فەهمی، گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری.
1976: ئەلفارو ریكوبا، یاریزانی تۆپی پێی ئۆرۆگوای.
1981: سەروەت جیتن، یاریزانی تۆپی پێی توركی.
1982: ستیفن بینار، یارزانی تۆپی پێی باشوری ئەفریقیا.
1986: ئولیسیا رولین، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1986: ئیدین دزیكو، یاریزانی تۆپی پێی بۆسنە.

وەفات:
180: ماركس ئۆرلیۆس، ئیمپراتۆری ڕۆمانی و فەیلەسوف .
1782: دانییل برنولی، زانای بیركاری سویسری.
1790: بنیامین فرانكلین، داهێنەری دژە بروسكە.
1983: جون فیر، سیاسەتمەداری فەرەنسی.
1937: ئوستن شامبرلین، سیاسەتمەداری بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1925ز.
1956: ئیرین جولیو-كری، ژنە زانای كیمیای فەرەنسی و وەرگی خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1935ز.
1969: ئەبولسعود ئیبیاری، نوسەری میسری.
1983: هالدان هارتلاین، زانای فیزیۆلۆجیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1967ز.
1994: شێخ جابر عەلی سالم سوباح، وەزیری پێشوی كوێتی.
2002: ئیبراهیم جاسم بحوە، دیبلۆماتی كوێتی.
2003: سەروەت ئەبازە، رۆماننوسی میسری.
2005: جۆرج كینان، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
2007: مامۆستا مەلا عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانی عێراق لە تەمەنی (77)ساڵی، لە لەندەن .
2012: پاپا شنودەی سێیەم، پاپا و بەتریكی كەنیسەی قیبتی كاسۆلیكی.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی قەدیس باتریك لە ئیرلەندە.

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket