riklam

عیراق..توانا داراییه‌كانی كوڕه‌كه‌ی بن لادن بلۆك ده‌كرێت

عیراق 12:43 AM - 2019-03-17
.

.

ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بلۆككردنی توانا داراییه‌كانی حه‌مزه‌ بن لادنی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ی له‌ته‌واوی عیراق راگه‌یاند.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" ته‌واوی توانا داراییه‌كانی حه‌مزه‌ بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ له‌عیراق بلۆك ده‌كرێت".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و بڕیاره‌ ره‌وانه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان وپارێزگاو بانك و لقه‌ ژمێرایی و كارگێڕیه‌كانی عیراق ده‌كرێت و ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌".


ئه‌م بڕیاره‌ دوای ئه‌وه‌ هات ئه‌مریكا، حه‌مزه‌ بن لادنی خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌، كه‌ له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌ك سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ ناسراوه‌و له‌شوێنی باوكی ده‌ست به‌كاربووه‌.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket