riklam

له‌نده‌ن.. هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر موسڵمانان

جیهان 12:39 AM - 2019-03-17
.

.

یه‌ك رۆژ دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌نیوزله‌ندا،سێ هاووڵاتی به‌ریتانیایی به‌ ئاسن و چه‌كوش په‌لاماری موسڵمانێك له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێك ده‌ده‌ن.


رۆژنامه‌ب ئینده‌پێنده‌ت، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر مزگه‌وتێكی رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن سێ كه‌س به‌چه‌كوش و ئاسن، په‌لاماری موسڵمانێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵانیانداوه‌و دوای برینداركردنی هه‌ڵاتوون".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و هاووڵاتیه‌ موسڵمانه‌ له‌لایه‌نی سه‌ره‌وه‌ برینداربووه‌و له‌ژێر چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیدایه‌".


ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و رووداوه‌ ده‌ستپێكردوه‌ به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌و سێ كه‌سه‌ ده‌ستگیرنه‌كراون".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket