riklam

ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعش له‌باغوز گه‌مارۆ دراون

جیهان 11:38 PM - 2019-03-16
.

.

شه‌ڕ له‌شارۆچكه‌ی باغوزی رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌رده‌وامه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر  داعش گه‌مارۆ دراون و به‌چڕی بۆردومان ده‌كرێن.


شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان له‌ناو شارۆچكه‌ی باغوز به‌رده‌وامه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست ماون و گه‌مارۆدراون.


وتیشی: ئه‌و تیرۆرستانه‌ی ماون رۆژانه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن،و به‌شێكیانیش خۆكوژن و خۆیان بۆمبڕێژكردوه‌.


رونیشكرده‌وه‌: له‌ناو ئه‌و تیرۆرستانه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری داعش بوونیان هه‌یه‌، كه‌ به‌شێكیان بیانین و ده‌ستیان له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر موسڵ و شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌كی تردا هه‌یه‌.


PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket