riklam

یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 06:45 PM - 2019-03-16
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 17-3-2019  سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆببنه‌وه‌و فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌ رێگه‌ی نوێنه‌رییه‌وه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات.

 له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوڕێ مه‌لا ستار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك و جێگرو ئه‌ندامانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت و یه‌كێتیش له‌ رێگه‌ی نوێنه‌رییه‌وه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات.

وتیشی: تا یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێككنه‌كه‌ویت، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات و بایكۆتی دانیشته‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ،مه‌به‌ست له‌به‌شداریكردنی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك و جێگرو ئه‌ندامانی لیژنه‌كان وه‌ربگرێت، تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی ئاماده‌یی كردوه‌ له‌لیژنه‌كاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێن و هه‌وڵبدات پرۆژه‌كان بخاته‌ دانیشته‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket