riklam

حاكم قادر: هەڵەبجە كارەساتێكی جەرگبڕی گەلێكە

ی.ن.ک‌‌ 05:10 PM - 2019-03-16
.

.

بەبۆنەی 31 هەمین ساڵیادی مەرگەساتی هەڵەبجەوە حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەب سیاسی پەیامێك ئاڕاستەی خەڵكی تێكۆشەری كوردستان دەكات.

دەقی پەیامەكە...

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی هەڵەبجە و دەوروبەری

ئازادیخوازان، شەهید پەروەران، خەلًكی تێكۆشەری كوردستان ..

لەساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا،لەیادی كارەساتی جەرگ بڕی خنكاندنی پێنج هەزارمرۆڤدا،لەیادی ژەهراوی بوونی كانییەكەی عاشقانی پایتەختی ئاشتی دا،لەساڵیادی ووشك بوونی پێنج هەزار دارهەناری هەڵەبجەدا،كەزامێكی قوڵەو لەجەستەی هەڵەبجەییەكان وتەواوی گەلی كوردستاندا ساڕێژبوونی مەحاڵەو بۆهەمیشە لە هزرو ناخی نەوە بەدوای نەوەی ئەم گەلە زوڵم لێكراوەدا بەزیندوویی دەمێنێتەوە .

شەهیدبوونی هەڵەبجە كارەساتێكی جەرگ بڕو كۆمەڵكوژی گەلێك بوو لەدەفتەری نووسینەوەی تاوانە نامرۆییەكانی جیهاندا تۆمارێكی ڕەشە بەنێوچەوانی دوژمنانی گەلەكەمان وهەموو ئەو حكومەت ودەوڵەتانەی كەهاوكاری ڕژێمی لەناوچووی بەعس بوون وبەوانەشەوە كەلەبەرامبەر ئەو تاوانەدا بێ دەنگی وبێ‌ هەڵوێستی یان هەڵبژاردو ڕەواییان بەخشی یە ئەو هێرشە كۆمەڵكوژییە .

گەرچی گەلەكەمان بۆ ڕزگاری وئازادی بەبەخشینی ڕووباریًك خوێن،زیاتر لەسەدەیەك خەباتی بێوچانی بەڕێكرد،وەلێ‌ تاوانی بە جینۆسایدكردنی هەڵەبجە،گەلی كوردی گەیاندە لووتكەو تاجی قوربانیدانی گەورەی خرایەسەرو ناووناوبانگی بەجیهان ناساندو هەڵەبجە بووە هێماو سیمبولی خەبات وتێكۆشان وداخوازی ڕەوای گەلەكەمانی هەنگاوێك زیاتر بەرەوپێشبرد .

ئەمساڵیش لەم ڕۆژە غەم وەبیرهێنانەوەیەدا وێڕای دڵتەنگی وپەژارەییمان بۆئەو تاوانە بێوێنەیە،كەدورلە هەموو بەها مرۆڤدۆستی یەكان بەرامبەر بەگەلێكی ئاشتیخوازو ستەملێكرۆاو ئەنجامدرا،بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی هەڵەبجە،جیاواز لە پارساڵ،شەڕی دژ بەتیرۆرستان بەئازایەتی ونەبەردی وگیانفیدایی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان،بەسەركەوتنی هێزی پێشمەرگە وپارێزەرانی سنورەكانی هەرێمی كوردستان ڕووەو كۆتا دەچێت،كەمە كەمە هەرێمەكەمان لەدۆخی چەقبەستوویی سیاسی وئابوری تێدەپەڕێت،باروگوزەرانی خەڵك بەرەو باشتر دەچێت و بازاڕو بازرگانی گەشانەوە بەخۆیانەوە دەبینێ‌ .

بەو ئومێدەی ئەمساڵ بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم بەتایبەت كابینەی نوێی داهاتوو كەزۆرترین ئومێدی لەسەر هەڵچنرا،ئاوڕی جدی لەهەڵەبجەو ناوچە زیانلێكەوتەكان وئەوانەی كەزۆرترین قوربانی و ماڵوێرانی وكاولكاری بەركەوتووە بداتەوە .

كارنامەخزمەتگوزارییەكەی بەگەیاندنی خزمەتی زیاتر بەم ناوچانە،چوارساڵی داهاتوو بكاتە كەرنەڤاڵی ئاوەدانی وپاش تێپەڕبوونی (31) ساڵ بەسەر ئەو كارەساتەدا،بۆ ساڕێژكردنی برینە ڕۆحی وجەستەییەكانی كەسوكاری قوربانیانی هەڵەبجە،پێكەوە بەیەكڕیزی وتەبایی ویەكێتی نێوان لایەنە سیاسی یەكان،هەڵەبجە بكەینە پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەدانی ولەم یادەمەزنەدا،بەردی بناغەی پرۆژەی بنیادنانی هەڵەبجەی نوێ‌،هەڵەبجەیەك كەبەئەندازەی قوربانی دانەكەی ڕووی شارستانی بۆ بگێڕنەوەو دانانی یەكەم بەردی ئاوەدانی كابینەی نوێی حكومەت لەهەڵەبجە دابێت .

سڵاو لەڕۆحی پاك وبەرزە فڕی شەهیدانی هەڵەبجەو 

سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان  

حاكم قادرحەمەجان           

ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەب سیاسی

یەكێتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان    

16\3\2019              

PUKmedia  راگەیاندنی ئەندامی دەستەی كارگێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket