riklam

بافڵ ته‌ڵه‌بانی: 16ی ئادار بۆ یه‌كێتییه‌كه‌مان رۆژی وه‌فایه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:44 PM - 2019-03-16
.

.

بافڵ ته‌ڵه‌بانی له‌ ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، 16ی ئادار، بۆ گه‌له‌كه‌مان رۆژی خۆڕاگری و سوربوون له‌سه‌ر كورد و كوردستانی بونمانه‌، رۆژی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنه‌ بۆ شاد كردنی رۆحی په‌پوله‌ ئاسای شه‌ھیدانمان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌..
16ی ئادار.. یادی كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه‌
رۆژی شه‌رمه‌زارییه‌، بۆ دوژمنانی گه‌ل و نیشتمان. ده‌رخستنی روی دزێوی فاشیزمی به‌عس و ھاوسۆزه‌كانی بوو.
16ی ئادار.. بۆ گه‌له‌كه‌مان رۆژی خۆڕاگری و سور بوون له‌سه‌ر كورد و كوردستانی بونمان، رۆژی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنه‌ بۆ شاد كردنی رۆحی په‌پوله‌ ئاسای شه‌ھیدانمان.
16ی ئادار.. بۆ یه‌كێتییه‌كه‌مان، رۆژی وه‌فاو ئیراده‌یه‌ بۆ پاراستنی گه‌ل و نیشتمان و خزمه‌تی زیاتری ھه‌ڵه‌بجه‌و ھه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه‌.
16ی ئادار.. بۆ به‌نده‌ش؛ رۆژی تێڕامانه‌ له‌ مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتییه‌كه‌مان، رۆژی په‌ند وه‌رگرتنه‌ بۆ سور بوون و به‌رده‌وام بوون تا به‌ده‌ستھێنانی یه‌ك به‌ یه‌كی ئامانجه‌كانمان.

بافڵ جه‌لال ته‌ڵه‌بانی
16ی ئاداری


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket