riklam

هۆشداری له‌ ژێرئاوكه‌وتنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی باشوور ده‌درێت

عیراق 04:35 PM - 2019-03-16
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان مه‌ترسی ژێر ئاوكه‌وتنیان هه‌یه‌ به‌هۆی لافاو و روخانی به‌ربه‌سته‌ ئاوییه‌كانه‌وه‌.

جه‌مال محمداوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 16-3-2019،  له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆی باران بارینی زۆرو و دروستبوونی لافاو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و رووخانی زۆرێك له‌ به‌ربه‌سته‌كان، لافاو گه‌یشتووه‌ته‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌سڕه‌، بۆیه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ كه‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ژێر ئاو بكه‌ون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا راشیگه‌یاندوه‌، هۆشداریمانداوه‌ له‌ دروستبوونی مه‌ترسی ژێر ئاو كه‌وتنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی هۆڕه‌كان، ئه‌ویش به‌هۆی رووخانی به‌ربه‌سته‌كانی هۆڕی حوێزه‌وه‌، بۆیه‌ش چه‌ندین جار لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی وه‌ك وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانمان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ مه‌ترسییه‌كان تا دێت زیاتر ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆی رووخانی به‌ربه‌ستی هۆڕه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌وه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ لافاوێكی زۆر دروستبووه‌.

وتیشی: پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌ رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی چه‌ندین كێڵگه‌ی نه‌وت له‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر مه‌ترسی گه‌وره‌ی ژێر ئاو كه‌وتندان.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket