riklam

ئه‌ڵمانیا پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاودێری توندڕه‌وه‌كان ئاماده‌ ده‌كات

جیهان 03:16 PM - 2019-03-16
.

.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا پرۆژه‌ یاسای دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی فیدرالی پاراستنی ده‌ستووری ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تركرد ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هێزكردنی ده‌سه‌لاته‌كانی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستووره‌ له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی چاودێری ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی كه‌گومانیان له‌سه‌ره‌،بۆچونی وه‌زاره‌تی ناوخۆ  ئه‌وه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌رو ته‌له‌فۆن و ئه‌و ئامێره‌ ته‌كنۆلۆجیانه‌یتر كه‌له‌توانایدایه‌ سیخوری به‌سه‌ر زانیاریه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن و ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی  ناوخۆ بڕیاریشه‌ ڕێگه‌ به‌هه‌واڵگری ناوخۆ بدرێت كه‌گوێ له‌په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كان و نامه‌ ده‌نگیه‌كان بگیرێ..له‌به‌رامبه‌ریشدا ئۆپۆزیسیۆن پێیوایه‌ به‌م كاره‌ هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به‌گویگرتن و سیخوڕی ده‌ستوه‌رده‌داته‌ ژیانی تایبه‌تی هاووڵاتیانه‌وه‌..!ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێ چونه‌ ناو زانیارییه‌ شه‌خسییه‌كانه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌چه‌ته‌یی ئه‌لكترۆنی بۆسه‌ر خه‌ڵكانێك كه‌ هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌..له‌ڕێكه‌وتن نامه‌ی نێوان هاوپه‌یمانی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی و پارتی سۆسیال دیموكراته‌كاندا هاتووه‌ "ئێمه‌ به‌هۆشیاریه‌وه‌ پێمان وایه‌ فراوانكردنی ده‌سه‌لاته‌كانی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوور بۆ شێوه‌یه‌كی گونجاوتر ئه‌وه‌ ده‌خوازێ چاودێری په‌رله‌مانیش بۆسه‌ر كاره‌كانی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستور فراوانتر بكرێت.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

س:ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی،دۆیچه‌ڤیلله‌

 

87444.gif

87444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket