riklam

بەڤیدیۆ..وتەبێژی یەكێتی:نێچیرڤان بارزانی كێشەی هێندە زۆرە ناپەرێژتە سەر ئێمە

ی.ن.ک‌‌ 02:23 PM - 2019-03-16
.

.

وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی كە ئێستا سەرۆكی حكومەتە ئەوەندە كێشەی هەیە كە سەری نەپرژێتە سەر كێشە ناوخۆییەكانی ئێمەو دابەشكردنی پۆستەكانیشیان لەسەرۆكی هەرێم و حكومەت بەو رێگایە تەسوییەكردنێكی بنەماڵەیانەیە.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمی یەكێتی دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەوەڵامی پرسارێكدا سەبارەت لێدوانێكی نێیچیرڤان بارزانی كە باسی یەكێتی كردبوو، رایگەیاند: ئێمە چاوەڕوانمان دەكرد كاك نێچیرڤان لەكاتی خراپدا قسەیەكی باشتر بكات لەوەی هەیە وەكو پێشتر كردویەتی.

وتیشی: وەڵامەكەی ئێمە بۆ ئەو ئەوەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و كاك نێچیر كە تائێستا سەرۆكی حكومەتە ئەوەندە كێشەی هەیە كە سەری نەپرژێتە سەر كێشە ناوخۆییەكانی ئێمە، كێشە ناوخۆییەكانی ئێمە وەك هەر حزبێكی دیكە ئەگەر كێشەمان هەبێت حزبی تریش هەمووی كێشەی هەیە.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: هەر خودی نێچیرڤان بارزانی تەسوییەكردنێكی بنەماڵەیانەی دابەشكردنی پۆستەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت بەو رێگایەی بینیتان بەشێكە لەو تەنگەژەیە بۆ چارەسەری كێشەیەكی حزب كە نامانەوێت قسەی لەسەر بكەین.

PUKmedia تایبەت 

 

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket