riklam

یه‌كێتی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ و لامه‌ركه‌زی ده‌وێت

ی.ن.ک‌‌ 02:18 PM - 2019-03-16
.

.

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌یه‌گه‌نێت: ئه‌گه‌ر پارتی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌ت بكات ده‌بێت هاوبه‌شییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ و شه‌راكه‌تی بێت و هاوبه‌ش بین  له‌ بڕیاردان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و دۆسییه‌كانی ئه‌منی و دارایی و په‌یوه‌ندییه‌كان.

له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ستنیشان كرانه‌وه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێدراوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.

وتیشی: یه‌كێتی پێداگری له‌سه‌ر سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كات و به‌ پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ و به‌ به‌شداری هه‌مووان ڕێكبخرێت و بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ هه‌ر ئێستا ئاماده‌ین بۆ هه‌نگاوی پێویست به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ له‌ڕێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌ماندا هاتووه‌.

له‌تیف شێخ عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ یه‌كێتی به‌ شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و به‌شداری ئێمه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێدراوه‌ به‌ هاوبه‌شی كاریگه‌ر و ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی كه‌ له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ماندا باسمان كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ له‌گه‌ڵ پارتی وتیشی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی جیاوازییمان هه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌و جیاوازییانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. یه‌كێك له‌جیاوازییه‌كان مه‌سه‌له‌ی پرسی سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌ته‌ كه‌ ئێمه‌ پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

وتیشی: یه‌كێتی هه‌رگیز پۆستی به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌ كه‌ چه‌ند وه‌زاره‌ت و پۆستی به‌ركه‌وێت، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی به‌لای یه‌كێتییه‌وه‌ گرنگه‌ شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ له‌ حوكمڕانیدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket