چارەسەر بۆ دۆخی ژن لەمیدیادا

چارەسەر بۆ دۆخی ژن لەمیدیادا


16/3/2019 13:39:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

دیدی فیمینستی وەك چارەسەر بۆ دۆخی ژن لەمیدیادا

دۆخی ژن لەمیدیای كوردی، ئەو بابەتەیە كەهەموو سالێك تەنها دووجار، لەدوو بۆنەی جیهانی گەورەدا زۆرترین قسەوباسی لەسەر دەكرێت  ئەوانەش ( 8ی مارس، 25 نۆفەمبەر) واتا ڕوونتر، رۆژی جیهانی ژنان ورۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان بەڵام، لەئەرزی واقعیدا كێشەكان هەر هەمان كێشەن كەساڵانە دووبارە دەبنەوەو هەنگاوەكانی چارەسەریش تەنها لەچوارچێوەی كۆرو سیمینارەكاندا كاریگەرییەكی ڕووكەشیان دەبێت، ولەئەگەری گەشتنیشیان بەناوەندە باڵاكانی بریاردان كاری جدیان لەسەر ناكرێت چونكە ئەوانەی  لەپێگە باڵاكانی بریارداندان هەر خودی پیاوان خۆیانن، وبەدیدی پیاوانەش خوێندنەوە بۆ خواست ودنیابینینی ژنان دەكەن.. دەخوازێت ئێمەی ژنانیش بەدیدێكی تەواو ژنانەوە پەنجە بخەینە سەر گرفت ونەهامەتییەكان، شێوازەكانی چارەسەركردنیشیان لەڕووانگەی دنیابینینی خۆمانەوە بخەینەڕوو.

ئاشكرایە كەكاركردنی ژنان لەفەزایی كاری میدیایی لەهەرێمی كوردستان، لەژینگەیەك كەپراوپڕە لەململانی وهاوكێشەی ئالۆزی سیاسی، كۆمەلایەتی، كەلتووری وهەروەها لەسەرۆی هەموو ئەوانەشەوە بوونی ململانێی وگەشەدان بەسەپاندنی لۆژیكی دەسەڵات لەنێو میدیاكان خۆیانەوە كاریگەریی نەرێنی زۆر مەترسیداریان لەسەر تواناو ئەدای ژن دروستكردووە لەناوەندی زۆرێك لەدەزگا میدیاییەكانداو هاوكات، خەباتی ژنانی رۆژنامەنووس ومیدیاكاریشیان لەو بووارەدا ڕووبەرووی كۆمەلێك ئاستەنگی وگرفتی گەورە كردۆتەوە كەئەوەش پێویستی بەپلانێكی درێژخایەنە بۆ بەرنگاربوونەوەو پاراستنی زۆرێك لەو ژنانەی لەچوارچێوەی ئەو فەزایەدا ساڵانێكی زۆرە خەبات دەكەن، لەپای ئەو خەبات وماندووبوونەشیان تەنها بەنەهامەتی وگرفتی زیاتر پاداشت كراونەتەوە هەڵبەت ئەوەش لەسایەی نەبوونی ستراتیژێك كەماف و دەنگ وپێگەیان لەناو دەزگا میدیاییەكاندا بەئارستەیەكی باشتردا زامن بكات...

لەهەرێمی كوردستان سەرجەمی گرفتەكانی ژنان میدیاكار كەساڵانێكی زۆرە لەهەمان چوارچێوەیەدا دەخولێنەوە بەبێ‌ گەشتن بەچارەسەرێكی بنەڕەتی یەكلاكرەوە بۆ كۆتاهێنان بەنەهامەتییەكانیان ئەگەر بەووردی شیكردنەوەی بۆ بكەین زۆر بەڕوونی دەردەكەوێت سەرجەمیان لەئەنجامی نەبوونی هاوسەنگی جیندەری، باڵادەستی پیاوانە لەناو دەزگا میدیاییەكان بەشێوازێك كەبەشی هەرەزۆری جومگە هەستیارەكانی میدیا لەژوورەكانی هەواڵ، بریاردان وهیكەلییەتی ئیداریی لەژێر كۆنترۆڵی پیاوانن، هەر ئەوەشە وایكردووە هیچ بوارێكی فیعلی بۆ پێگەو دەنگی راستەقینەی ژن بوونی نەبێت یاخوود ئەگەر هەشبێت شێوازێكی ڕووكەشییە، لەبنەرەتدا بەشی هەرە زۆری میدیاكان بەستراتیژو تێروانینی پیاوانە دارێژراون وخودی ئەو ئەقڵییەتەش رەنگدانەوەی تەواوی هەبووە بۆ سەر زۆرێك میدیاكان ( بینراو، بیستراو ومیدیایی ئەلكترونی )، لەڕووی چۆنییەتی تێگەشتن ورۆماڵكردنیان بۆ پرسەكانی ژنان بەگشتی وهەروەها چۆنییەتی هەنگاونانیش بۆ پێگەیاندنی زیاتری ژنانی میدیاكار ورۆژنامەنووس لەڕووی ئەداو توانا وبەشداری پێكردنیان لەپایە باڵاكانی بریاری میدیایی بەئاراستەی هاتنەكایەوەی میدیایەك كەستراتیژی ژن تێدا رەنگدانەوەی هەبێت ..

بیگومان لێرەشەوە كەباس دێتە سەر باڵادەستی نێرینە لەمیدیادا ناكرێت بەشێوازێكی ڕەها قسە لەسەر بایەتەكە بكەین بەڵكو، مەبەست لێرەدا زۆرینەیە كەدروستە بكرێتە پێوەر بۆ راستی ئەم بۆچوونە، ئیدی ئەو باڵادەستییە ناهاوسەنگ ونالۆژیكیەش خۆی لەخۆیدا بۆتە سەرچاوەی سەرهەڵدانی دەیان كێشەو گرفتی ئاڵۆز لەبەردەم پێشخستن ودەركەوتنی زیاتری ئایدیاو دنیابینی ژن لەدنیای كاری میدیاییدا هەر لەبەكەم سەیركردنی ئەداو توانای ژنان تاوەكو دەگاتە ڕادەی تەشهیر، سووكایەتیپێكردن، توانج لێدان وجۆرەها گێچەڵی جۆراوجۆریش لەلاەین زۆرێك لەپیاوانی باڵادەستی نێو میدیاكانەوە بەبێ‌ بوونی هیچ جۆرە لێپیچینەوەو سزادانێك كەببێتە سەرەتایەك بۆ كۆتایپێهێنانی زۆرێك لەو نەهامەتییانەی بەرۆكی ژنانی میدیاكارو ورۆژنامەنووسی گرتۆتەوە لەسایەی دەسەڵاتی پیاوانی بەڕووالەت ئازادو یەكسانیخواز... بۆیە، لێرەشدا جیگای خۆیەتی دووبارە بپرسین كەی، كێن ئەوانەی دەتوانن دۆخی ژن لەم واقیعە ئالۆزەدا بەئاراستەیەكی باشتردا ببەن، ببنە چەقی گۆرانكارییە ریشەییەكان بۆ بەهێزبوونی زیاتری دەنگ و پێگەی ژن لەناو دەزگا میدیاییەكاندا ؟.

ئەمرۆ ئەوەی پێویستە ژنانی میدیاكار كاری لەسەر بكەن، هەنگاوەكانیشیان لەچوارچێوەیدا چڕتر بكەنەوە بوونی شۆرشێكی ژنانە ودیدێكی فیمینزمیانەی راستەقینەو كاریگەرە بەشێوازێك ببێتە سەرەتایەك بۆ سەرهەڵدانی شۆرشێكی ژنانە لەناو زۆرێك لەدەزگا میدیاییەكان بەئاراستەی هەڵكیشانی رەگی بیری پیاوسالاری وئەو ئایدیا پیاوانانەی تواناكانی ژنان لەچوارچێوە داخراوەكاندا قەتیس دەكەن، بوارێكی ئەوتۆشیان بۆ بەشداریپێكردنی راستەقینەی ژن لەدنیای كاری میدیاییدا نەهێشتۆتەوە بەلێ‌، قسەكردن لەسەر پرسی ژن، باشتركردنی دۆخی ژن لەڕووی كاری میدییاییەوە پێش هەر لایەنێكی تر پێویستە بدرێتەوە دەستی ژنان خۆیان، هاوكات زۆریش پێویستە چاكسازی لەم بوارەدا پێش هەر لایەنیكی تر لەناو خودی دەزگا میدییاكانەوە ئەنجام بدرێن كەپڕاوپڕن لەپیاوانێك هێشتا تێگەشتنیان بۆ مەسەلەی ژن تێگەشتنێكی دروست و بونیاتنراو نییە لەسەر قەناعەتی تەواو بەزەروورییەتی بوونی دەنگی ژن لەگۆرینی هاوكێشە كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی وكەلتووی وتەنانەت هاوكێشە سیاسییەكانیش كەهەموو ئەوەش لەراستیدا جگە لەكارەسات ناكرێت لەژێر هیچ ناونیشانێكی تردا پێناسەیان بكەین.. كارەسات بۆ میدیا، پێگەی ژن لەمیدیا وهەروەها بۆ سەر خێزان وكۆمەڵگاش..بەڵی، ئیدی كاتی ئەوە هاتووە ژنانیش خاوەن فۆرم وناسنامەو دەنگی راستەقینەی خۆیان بن لەدنیای كاری رۆژنامەگەرییدا وببنە سەرمەشق بۆ ئەو گۆرانكارییانەی پەیوەستە بەژیانی پیشەیی خۆیان..

میدیای كاریگەر ناكرێت دەنگ وجێدەستی فیعلی ژن تێدا رەنگدانەوەی نەبێت، هەر یاساییەكی رۆژنامەوانیش ئەگەر نەتوانێت بەشێوازێكی راستەقێنە كار لەسەر چەسپاندنی زیاتری پێگەی ژن بكات لەچوارچێوەی كاری میدیایی یاسایەكی لاوازەو ناكرێت ئۆمیدی لەسەر بچێنرێت بۆ باشتربوونی دۆخی ژن لەناو میدیادا بۆیە.. هەڵگیرسانێكی شۆرشێكی فیمینزمانەی ژنانە لەناو دەزگا میدیاییەكاندا وەكو هەنگاوی یەكەم چارەسەرێكی زۆر پێویستە بۆ دۆخی نالەباری ئەمرۆی ژن لەناو دەزگا میدیاییەكاندا وهاوكات تەنها رێگاشە بۆ كۆتایهێنان بەزۆرێك لەو گێچەڵ ونەهامەتییانەی ژنانی میدیاكاری كردۆتە ئامانج .

ئەڤین ئەحمەد

وێنە هەواڵ
  • image04
  • 14 ساڵ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له‌هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت

  • image04
  • 21ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ڕۆمادا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • نیویۆرك چه‌ند سه‌عاتێكی به‌بێ كاره‌با به‌ڕێكرد

  • image04
  • هەولێر...كۆگایەك گڕدەگرێت

  • image04
  • قەزای سۆران.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا


                                           

كۆمیته‌ی ئوسترالیا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی عیراق ده‌كات


له‌سه‌ر داوای ره‌سمی باسم داود كونسوڵی گشتی كۆماری عیراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ 18-7-2019، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی (ی. ن. ك) له‌ ئوسترالیا ، ...


  ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد
  بەوێنە.. مەراسیمی ماڵئاوایكردن لەتەرمی هینرێتا پیرە
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

دووه‌م گه‌شتم بۆ وڵاتی چین

ماوه‌ی 12 ساڵه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا : سیاسی، ئابووری، ته‌كنه‌لۆژی ، فه‌رهه‌نگی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی. به&z...


  فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.. فڕین به‌سه‌ر ئاسمان و ناوبانگدا
  چۆنێتی جیاكردنه‌وه‌ی ماستی ساخته‌ و ماستی سروشتی


کاریکاتێر