بۆ یادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌

بۆ یادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌


16/3/2019 12:08:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هه‌موو ساڵێك له‌ 16-3 خه‌ڵكی كوردستان و مرۆڤایه‌تی یادی مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌كاته‌وه‌، ئه‌م یاد و تراژیدیاكانی سنووره‌كانی كوردستانی تێپه‌ڕاندوه‌و له‌ ئاستی مرۆڤایه‌تی هه‌ست به‌ئازاری گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌كات،  به‌داخه‌وه‌ ئه‌م مه‌رگه‌ ساته‌ ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك ناسنامه‌و سمبولی زوڵم و سته‌م له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تێیه‌وه‌ سه‌یركراوه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌بۆته‌ كه‌یسێكی یاسایی و له‌سه‌رئاستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هیچ جۆره‌ ئیلتیزامێكی دروستنه‌كردوه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی ساڕێژبوونی برینه‌كان،پێوسته‌ ئه‌م یاده‌ زیاتر ته‌نها یادی نیشاندانی قوربانی و مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی نه‌بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆكاری ساڕێژبوونی خه‌مه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌س و كاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان، پێویسته‌ له‌ سه‌رئاستی ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی جدی تر بنێت و ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی به‌پارێزگابوونی شاره‌كه‌ ته‌واوبكات و هانی ڕێكخراوه‌كۆمه‌كبه‌خشه‌كانیش بدات كه‌ ده‌ستی ئاوه‌دانی زیاتر بگه‌یه‌نه‌ شاره‌كه‌و حكومه‌تی عێراقیش ناچاربكرێت ئه‌م كه‌یسه‌ له‌ سه‌رئاستی دونیا وه‌ك جینۆساید بناسرێت و قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه‌،هه‌ڵه‌بجه‌ ئێستا سمبولی ئازار و غه‌درێكی گه‌وره‌یه‌ و هه‌میشه‌ به‌ سه‌ربه‌رزێ وه‌ ناوی له‌ مێژوودا ئه‌نوسرێته‌وه‌ بكه‌رانیشی له‌ زبڵدانی مێژوودان و وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شیش به‌ناوچه‌وانیانه‌وه‌ ئه‌مینێته‌وه‌،له‌م یاده‌دا پێویسته‌ ناوماڵی خۆمان یه‌كبخه‌ین و كێشه‌كان به‌ لۆژیكی سه‌رده‌م و به‌ تێگه‌یشتن له‌ ڕوداوه‌كان و پێگه‌ی كورد تێدا چاره‌سه‌ربكه‌ین،ڕاسته‌ ڕژێمی به‌عس روخاو به‌ سزایی عادیلانه‌یان گه‌یشتن به‌ڵام هه‌میشه‌ نییه‌تی به‌جینۆسایدكردنی كورد له‌ ناخی هێزه‌ڕه‌گه‌ست په‌رسته‌كاندا ماوه‌،جارێكی تر له‌ ئاست شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ری ڕێز نه‌وی ئه‌كه‌ین و خزمه‌تكردنی كه‌س و كاریشیان به‌ ئه‌ركی ویژدانی و ئه‌خلاقی خۆمان ئه‌زانین.
                                                     
       ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا حه‌مه‌ڕه‌ش

وێنە هەواڵ
  • image04
  • شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له‌هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت

  • image04
  • 21ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ڕۆمادا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • نیویۆرك چه‌ند سه‌عاتێكی به‌بێ كاره‌با به‌ڕێكرد

  • image04
  • هەولێر...كۆگایەك گڕدەگرێت

  • image04
  • قەزای سۆران.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا

  • image04
  • د.رێواز فایەق بەسەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا


                                           

كۆمیته‌ی ئوسترالیا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی عیراق ده‌كات


له‌سه‌ر داوای ره‌سمی باسم داود كونسوڵی گشتی كۆماری عیراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ 18-7-2019، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی (ی. ن. ك) له‌ ئوسترالیا ، ...


  ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد
  بەوێنە.. مەراسیمی ماڵئاوایكردن لەتەرمی هینرێتا پیرە
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

پەرلەمانتارێك: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا "ئەنجامی زۆرباش"ی دەبێت

دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامێتی هەریەك لە وەزیرانی (ناوخۆ- دارایی –پ...


  هه‌كاریی، جوگرافیای كاره‌سات و كۆڵنه‌دانی یه‌كێتی
  بڕیارێك نرخی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه‌


کاریکاتێر