riklam

مامۆستایه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر 20 خوێندكار

جیهان 09:52 AM - 2019-03-16
.

.

له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی تونس مامۆستایه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر 20 خوێندكار و پێده‌چێت ئاماره‌كه‌ له‌وه‌ش زیاتر بێت.

موراد توركی وته‌بێژی دادگای پارێزگای سه‌فاقیس له‌تونس ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن كه‌سوكاری یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌كان دادگا ئاگادار كرایه‌وه‌ كه‌ مامۆستایه‌ك ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ر خوێندكارێك، دواتر بڕیاری ده‌ستگیركردنی مامۆستاكه‌ ده‌رچوو و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و مامۆستا ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر 20 خوێندكار كه‌ 17 خوێندكاریان له‌ڕه‌گه‌زی مێن.

موراد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ پێده‌چێت ئاماری قوربانییه‌كان زیاد بكات.

له‌ئێستادا خوێندكاره‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

 PUKmedia سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket