ئـه‌مــڕۆ لـه مــێـژوودا
جیهان 08:51 AM - 2019-03-16.
رووداوه‌كان:
1521: فردیناندۆ ماجه‌لان فلیپینی دۆزیه‌وه.
1910: روودانی جه‌نگی (هدیه) له نێوان هێزه‌كانی شیخ سه‌عدون پاشا و هێزه‌كانی كوێتی به سه‌رۆكایه‌تی شێخ جابر موباره‌ك سوباح و به به‌شداری هێزه‌كانی عبدالعزیز بن سعود.
1921: به‌یاننامه‌ی دۆستایه‌تی توركیا و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت مۆركرا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی داگیركردنی كوردستان و به تورك كردنی كورد بوو، یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت 39 هه‌زار پارچه چه‌ك و 63 ملیۆن فیشه‌ك و 54 تانك و بیست هه‌زار ماسكی دژی كیمیایی دا به توركیا، یه‌كه‌م وڵاتی گه‌وره‌بوو دانی‌نا به رژێمی توركیا.
1922: سوڵتان فوئاد سوڵتانی میسر ده‌بێته مه‌لیك دوای گواستنه‌وه‌ی میسر له سیسته‌می سوڵتانیه‌وه بۆ سیسته‌می پاشایه‌تی.
1935: شانشینی سعودی (ئیبن سعود) له‌لایه‌ن پیاوێكی یه‌مه‌نی به‌خه‌نجه‌ر كوژراوه، (45) كوڕی هه‌بووه جگه له كچه‌كان و نه‌وه‌ی دوای خۆی گه‌شتۆته (300) كه‌س له كوڕ و كچ و چه‌ندین خێزان.
1939: هاوسه‌رگیری خوشكی مه‌لیكی میسر فاروقی یه‌كه‌م ئه‌میره فه‌وزیه له وه‌لی عه‌هدی ئێران محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی.
1963: حكومه‌تی نوێی كوده‌تای به‌عسیه‌كان له‌چوار چێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خۆیدا به‌ڵێنیدا كه دۆزی كورد له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد به ئاشتیانه و له‌ڕێگای گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكات له عێراق.
1968: روودانی قه‌سابخانه‌ی (مای لای) له میانی جه‌نگی ڤیه‌تنام.
1977: تیرۆركردنی سه‌رۆكی حیزبی پێشكه‌وتنی ئیشتیراكی لوبنانی (كه‌مال جونبولات) له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانه له سه‌ر رێگای بعقلین/دیر دوریت.
1978: رێكخراوی لیوای سوور سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیتالیای پێشوو ئه‌لدۆ مورو ده‌ڕفێنێت.
1987: له بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی به‌عس له عێراق به سه‌ركردایه‌تی (سه‌دام حوسێن) ئه‌ویش به گۆڕینی باری كرێكار بۆ فه‌رمانبه‌ر له هه‌موو داموده‌زاگاكانی عێراق به‌تایبه‌تی كارگه و پڕۆژه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان.
1988: به بڕیاری (سه‌دام حوسێن) و جێبه‌جێكه‌ری (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد، كه زیاد له (5000) شه‌هیدی لێكه‌وته‌وه و برینداربوونی به‌سه‌دان هه‌زار و وێرانكردنی شاره‌كه، به‌و هۆیه‌ش ئه‌م ڕۆژه كرا به رۆژی شه‌هید له سه‌رانسه‌ری كوردستان به تایبه‌تی له باشوری كوردستان.
1989: گه‌ڕانه‌وه‌ی تابا بۆ ژێر ركێفی میسر و ئه‌وه‌ش به هه‌ڵكردنی ئاڵای میسری تیایدا.
1990: شه‌هید كردنی زانا و ڕووناكبیری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی كورد (ناسر محه‌مه‌د ڕه‌شید) ناسراو به (ناسری سوبحانی) له لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامی ئێران به‌هۆی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و به‌رگریكردنی له مافه ره‌واكانی گه‌لانی ئێران به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد، كه له (6/6/1989) له لایه‌ن رژێمی ئێران ده‌ستگیركرا له‌شاری (سنه)، و له ساڵی (1951) له گوندی دوریسانی سه‌ر به قه‌زای (پاوه) له‌دایك بووه، گۆڕه‌كه‌شی له گوندی (قروه‌ی) نێوان سنه و هه‌مه‌دانه.
1990: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و ڤاتیكان هه‌ستان به په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له نێوانیاندا.
2000: (جیفرڕۆبی) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هاوخه‌می ئه‌مریكای له كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا بۆ گه‌لی كورد ده‌ربڕی.
2001: لوتكه‌ی هه‌شت وڵاتی زلهێزی ئابووری و سه‌ربازی له ناپۆلی ئه‌نجامدرا كه (122) وڵات به‌شداریان تێدا كرد له‌گه‌ڵ (15) رێكخراوی ناحكومی دژ به جیهانگه‌ری و ره‌گه‌زپه‌رستی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه و گرفته‌كانی.
2003: كوژرانی ژنه چالاكوانی ئه‌مریكی (ریچیل كوری) دوای ئه‌وه‌ی شۆفڵی ئیسرائیلی ده‌چێت به‌سه‌ریدا به‌هۆی وه‌ستانی به روویدا بۆ رێگرتن له رووخانی ماڵه فه‌له‌ستینیه‌كان له ره‌فه‌حی غه‌ززه.
2003: له دوورگه‌ی (ئه‌رخه‌بیل) و له‌شاری (ئه‌زۆیسی) ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌ی سی قۆڵی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا (جۆرج بۆش) و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا (تۆنی بلێر)و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسپانیا (خۆسی مارتی) ئه‌نجامدرا دوور له بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به وه‌رگرتنی بڕیاری لێدانی ئعَراق، بڕیاره‌كه‌ش له كاتژمێر (6)ی به‌یانی ڕۆژی (20/3/2003) جێبه‌جێكرا بۆ رووخاندنی حیزبی به‌عس له عێراق.
2005: بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوو عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌ی پرۆتۆكۆلی خۆی ئه‌نجامدا و به وتار خوێندنه‌وه كه (75) ئه‌ندامی كوردی هه‌ڵبژێردراو به‌شداری تێدا كرد له وڵاته‌كه‌دا.
2006: خۆپیشاندان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری فه‌ڕه‌نسا له‌پاریس كرا، به‌هۆی ده‌ركردنی یاسای كارپێكردنی نوێی ده‌رچوانی قۆناغه‌كانی خوێندن و بێكاران، له‌ئه‌نجامدا بووه هۆی برینداربوونی زیاد له (100) پۆلیس و ئاگربه‌ردان له چه‌ندین كارگه و پڕۆژه و داموده‌زگا و سوتانی ده‌یان ئۆتۆمبێل.
2006: خۆپیشاندانێك كرا له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ یارمه‌تیدانیان كه (18) ساڵ هیچیان بۆ نه‌كرابوو بۆ بژێوی ژیانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، له‌ئاكامدا بووه هۆی توندوتیژیه‌ك له‌گه‌ڵ هێزی ئاسایش و هاوڵاتیه‌ك كوژرا و (11) یش له جه‌ماوه‌ر و پۆلیس برینداركران و ئاكامی بووه هۆی سوتاندنی مۆنۆمێنتی شاری هه‌ڵه‌بجه.
2008: به بڕیارێكی حكومه‌تی فیدراڵ یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته یادێكی جیهانی و بریندارانی كیمیاباران ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن.
2008: موحافیزكاره‌كان له ئێران پتر له 71%ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانیان برده‌وه.
2010: په‌رله‌مانی كه‌نه‌ده له هه‌نگاوێكی بێوێنه‌دا كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ساڵی 1988به جینۆساید ناساند.
2010: د.به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دانا.
له‌دایكبوون:
1751: جیمس مادیسۆن، سه‌رۆكی چواره‌می ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه به‌باوكی ده‌ستوری به‌ناوبانگه له ئوستانی ولایه‌تی (فه‌رجینیا) و له‌ساڵی (1816)دا گیراوه‌ی هه‌ڵمی (فولتۆن)ی دۆزیوه‌ته‌وه .
1774: ماسی‌و فلیندرز، ده‌ریاوان و دۆزه‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی.
1789: جورج سیمون ئوم، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی.
1839: رینه سولی برودوم، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1901ز.
1851: مارتینۆس بیجیرینگ، زانای هۆڵه‌ندی له زانستی رووه‌ك.
1859: ئه‌لكسه‌نده‌ر بوبوف، زانای فیزیای روسی.
1878: ره‌زا په‌هله‌وی، شای ئێران.
1918: فریدریك راینس، زانای فیزیای ئه‌مریكی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1995ز.
1918: خوان سینۆ كارلۆس بیرز ڕۆلق، ڕووناكبیر و ڕۆمان نووسی به‌ناوبانگ، له‌گوندی (ڤالیسكۆ)ی مه‌لسیك.
1922: كارم محمود، گۆرانیبێژی میسری.
1923: مه‌لیك فه‌هدی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، مه‌لیكی شانشینی سعودیه .
1927: فلادیمیر كۆمارۆف، رائیدی ئاسمانی سۆڤیه‌تی.
1953: ئیزابیل ئوبیر، ژنه ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی.
1953: ریچارد ستولمن، دامه‌زرێنه‌ری جوڵه پرۆگرامه ئازاده‌كان.
1955: مه‌ها میسری، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1958: هه‌ناْ محه‌مه‌د، ژنه ئه‌كته‌ری عێراقی.
1959: ینس ستولتنبرگ، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی نه‌رویج.
1961: میچیرو ئوشیما، ژنه ئاوازدانه‌ری یابانی.
1962: ئه‌حمد سه‌لمان، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1967: حه‌نان شه‌وقی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1979: ئیدسون میندیز، یاریزانی تۆپی پێی ئیكوادۆری.
1989: سی‌و والكوت، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1992: مایكل بیرهام، ده‌ریاوانی به‌ریتانی.
وه‌فات:
1406: ئیبن خه‌لدون، مێژوونوس و كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگ، خاوه‌نی شاكاری (پێشه‌كی ئیبن خه‌لدون).
1914: شارل ئه‌لبیر گوبا، سیاسه‌تمه‌داری سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1902ز.
1935: جون مكلیود، زانای فیزیۆلۆجیای ئوسكوتله‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1923ز.
1940: سه‌لما لاگرلوف، ژنه نوسه‌ری سویدی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1909ز.
1945: مه‌عروف ره‌سافی، شاعیری عێراقی.
1977: كه‌مال جونبولات، سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
1990: ناسری سوبحانی، زانا و ڕووناكبیری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی كورد.
1996: جاد الحق عه‌لی جاد الحق، شێخی پێشووی ئه‌زهه‌ری پیرۆز.
1998: دیدیك هارولد بارتون، زانای كیمیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1969ز.
2003: ریچیل كوری، ژنه چالاكوانی ئه‌مریكی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی نیشتمانی پۆشاكی ئاسایی له تونس.
رۆژی یه‌كه‌م له (باتشانالیا) له رۆمای كۆن.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26