riklam

ئاسایشی گەرمیان باندێک دەستگیر دەکات

کوردستان 09:10 PM - 2019-03-15
.

.

ئاسایشی گەرمیان باندێکی دزیکردن دەستگیردەکات کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیان.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە: شەوى ١٣-٣  لە ناحیەى رزگارى باندێکى دزیکردن کە پێکهاتبون لە ٤ کەسى دەمامکدار بەمەبەستى دزیکردن هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک لەو کاتەدا خاوەنى ماڵەکە بە ئاگا دێتەوە هەولى رووبەرووبونەوەیان دەدات بەڵام باندەکە لێى دێنەدەست و لێىدەدەن بریندارى دەکەن ودواتریش دەست و چاوى خۆى خێزانەکەشى دەبەستنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەوتەى خاوەن ماڵکە دزەکان بڕى (٨٥٠٠٠٠٠) هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارو (٢٠) مسقاڵ ئالتونیان لە ماڵەکە بردووە.

دەست بەجێ هێزەکانى بنکەى ئاسایشى رزگارى سەر بە بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان کەوتنە کۆکردنەوەى زانیارى خۆشبەختانە لەماوەى کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا لەلایەن هیزەکانى بنکەى ئاسایشى رزگاریەوە توانرا ٢ ئەندامى باندەکە دەستگیر بکرێت ,لەکاتى دەستگیر کردنیاندا دەستیش گیراوە بەسەر بریک لە ئاڵتون و پارەکەدا. 

لە لێکۆڵینەوەى سەرەتاییدا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە تۆمەتباران بە پێى ماددەى (٤٤٢) ى س عیراقى راگیراون ,لەسەر بریارى بەرێز دادوەرى لێکۆڵینەوە بە پێی تایبەتمەندى تۆمەتباران رەوانەى بنکەى پۆلیسى رزگارى کراون.

 لێکوڵینەوەو بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنى ئەندامانى دیکەى باندەکە بەردەوامە. باندەکە پێکهاتبوون لە (٤) کەس و بەڕەگەز کوردن و دانیشتوى ناحیەى رزگارین

PUKmedia راگەیاندنی ئاسایشى گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket