riklam

ئاسۆ مامەند: قەرەبوی زیانەکانی هەڵەبجە بکرێت

کوردستان 08:26 PM - 2019-03-15
.

.

ئاسۆ مامەند لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەڵێت، داوا لە هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەین قەرەبووی زیاتری مادی و مەعنەوی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی بکەنەوە

دەقی وتەی ئاسۆ مامەند بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە..........

هەموو ساڵێک میللەتەکەمان لە ۱٦ی ئاداردا یادی کۆستێکی گەورە و جەرگبڕ دەکاتەوە، یادی لە دەستانی پێنج هەزار هاوڵاتی سڤیل دەکاتەوە کە لە پڕۆسەیەکی وەحشی گەرانە و نامۆڕاڵدا لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لەناو بران. ئەو تاوانە کە حزبی بەعسی هەڵوەشاوە دەرهەق بە نەتەوەکەمان ئەنجامی دا، تا ئێستا کاریگەرییەکانی بەسەر دانیشتوانی هەڵەبجە و میللەتەکەمانەوە ماوەتەوە! ئەنجامدانی وەها تاوانێکی لەو شێوەیە بە چەکی قەدەغەکراو، هیچ جۆرە بیانووییەک بۆ رەواییدان بەو کارە نامرۆڤانەیە هەڵناگرێ. لەو سۆنگەیەوە؛ داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و تەواوی وڵاتانی ئازادیخواز دەکەین؛ تێکڕا ئەو تاوانە گەورە و نامرۆڤانەیە، بە جینۆساید بناسێنن و، چیتر ئەنجامدانی وەها کارێکی قێزەوەن دژ بە میللەتەکەمان تەحریم و تەجریم بکەن. 

لە بیرەوەری مەرگەساتی هەڵەبجەدا؛ وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو تاوانە گەورەیە، هاوکات دروود و وەفاش بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە دەنێرین و، داوا لە هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەین؛ قەرەبووی زیاتری مادی و مەعنەوی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی بکەنەوە و، گرنگی زیاتر بە هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بدەن و، ئاوڕی جدی تر لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانییانی ئەو کارەساتە بدەنەوە و، لێکەوتە و دەرهاویشتەکانی ئەو رووداوە بە هەند وەربگرن.

لە ۱٦-۳-۱۹۸۸دا شاری هەڵەبجە لە لایەن حكومەتی ئەو كاتەی عێراق، كیمیاباران كرا‌، جگە لە شەهید بوونی پێنج هەزار كەس‌ و بریندار بوونی زیاتر لە ۱۰ هەزار كەسی دیکە، هاوکات بە هەزاران كەسی دیکەش ئاوارە بوون.

ئاسۆ مامەند

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی دووی کەرکوک

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket