riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هەموومان خزمەتی هەڵەبجە بكەین

ی.ن.ک‌‌ 06:31 PM - 2019-03-15
.

.

پەیامی كۆسرەت ڕەسول لە ٣١ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە


‎كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە

‎قوربانیان و بریندارانی كیمیابارانی هەڵەبجە

‎هاونیشتمانیانی هەڵەبجەی پایتەختی ئاشتی


‎٣١ ساڵ لەمەوبەر بە چەكی كیمیاوی ڕژێمی فاشیست و دیكتاتۆری بەعس شاری هەڵەبجەی قارەمانی كیمیابارانكرد و لە ماوەیەكی یەكجار كەمدا ٥٠٠٠ هاونیشتمانی كوردی شەهید كردو ژمارەیەكی زۆریش لە هاووڵاتیان  بریندار بوون، لەم ساڵڕۆژە خەمناكەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دادەنوێنم و دەخوازم هەموومان بتوانین خزمەتی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان بكەین.

‎ئەوێ ڕۆژێ، ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس نەوەستا و بەهەموو شێوەیەك هەوڵی پاكتاوكردن و لەناوبردنی گەلی كوردی دەدا، لەم پێناوەدا بە دڕندانەترین شێوە تاوانەكانی ئەنفال، كیمیابارانكردن، تەعریب و تەبعیس و تەرحیل، گرتن و ئەشكەنجەدان و لەسێدارەدان و كوشتن بەرامبەر گەلی كوردو خەباتە ڕەواكەی ئەنجام دەدا، بەڵام خەباتی گەلی كورد بەردەوام بوو تا لەبەهاری ١٩٩١ و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ بە یەكجارەكی ڕژێمی بەعس  لەناوچوو.

‎ئەمڕۆ كە هەڵەبجە پایتەختی ئاشتی هەرێمی كوردستانە و هەنگاوەكانی بەكردەیی بەپارێزگابوونی شارەكە دەستی پێكردووە، ئەركە لەسەرمان لەهێزو لایەنە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بین بۆ خزمەتی شارەكە و هەوڵی جدی بدەین بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە لەئاستی نێودەوڵەتی و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی شارەكە.

‎هاوكات ئەركە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان پلان و بەرنامەی وردیان هەبێ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و خزمەتكردنی زیاتری هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان و چارەسەركردنی بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئەم تاوانە دڕندانەیە.

‎هەزاران سڵاوو دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردو كوردستان


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎جێگری سكرتێری گشتی

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان




PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket