شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د:چیتر بهڵێنەكانی هەڵەبجە له‌سه‌ر كاغه‌ز نەبن
کوردستان 06:27 PM - 2019-03-15.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی 31 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
پەیامی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی تێپەڕبوونی سی و یەك ساڵ بەسەر مەرگەساتی هەڵەبجە
دەقی پەیامەكە
ئازاری هه‌ڵه‌بجه، له هه‌ڵه‌بجه‌ی پڕ ئازاردا
سی‌و یه‌ك ساڵ تێدهپهڕێو هێشتاش هه‌ڵه‌بجه برینی لێده‌تكێ، ئێستاش بۆنی سیۆ به دره‌خته نیوه رۆحه‌كانی شه‌قامه‌كانه‌وه هه‌ر ماوه، چه‌ندی هاواریان كرد "به ته‌نها جێم مه‌هێڵن"، كه‌چی رۆیشتین‌و رێگه‌ماندا شه‌ماڵی دڵڕهقیو خه‌مناكی بیانڕفێنێ، ئه‌وێ هه‌ڵه‌بجه‌یه، تائێستاش برینداره‌كانی شوێنی ئازار به‌جه‌سته‌و رۆحیانه‌وه ماوه، هێشتاش پیره دایك شه‌قام به شه‌قامی تاران‌و قوم‌و ته‌ورێز به‌شوێن رۆڵه ونبووه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت، لهوێو له‌و شاره تانوكهش كوشنده‌یی چاوه‌ڕوانی خانه‌واده‌كان بۆ ناسینه‌وه‌ی مناڵێكی پهرتبوویان ئۆقره‌ی لێ بڕیوون، چه‌نده خه‌مێكی قوڵه، دایكێكی كوردی زمان ته‌نها به بۆنه‌كه‌ی رۆڵه‌كه‌ی بناسێته‌وه، كه به فارسی ده‌رده‌ڵی غوربهتو ته‌نهایی بۆ ده‌گێڕێته‌وه. له‌بۆنه‌ی سی‌و یەک ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته گه‌وره‌یه، جارێكی تر سه‌ره‌خۆشی له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌كه‌م و دروود بۆ رۆحی بێگه‌ردی شه‌هیده‌كانی ده‌نێرم.
ئێستا هه‌ڵه‌بجه بۆته پارێزگا، ئه‌و هه‌نگاوه شایسته به‌مێژوو و قوربانییه‌كانی ئه‌و شاره‌یه، به‌ڵام هێشتاش شتی دیكه هه‌یه ده‌بێت بۆی بكرێت، ئێستاش ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه كه ده‌بێت له پێناو هه‌ڵه‌بجه هه‌نگاوی بهكردهوهتر بنێرێت، ئاخر خۆ به ته‌نها پرۆسه‌ی به پارێزگاكردنی ئه‌وێ به‌س نییه بۆ كۆتایی ئازارهكانو سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی ئومێد، به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌و بڕیاره‌دا، پێویسته هه‌نگاوی سیاسی‌و ئابووری‌و كارگێڕی گه‌وره چ له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی ههرێمو ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ناوه‌ندیش بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌م له مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌و جوگرافیا خه‌مناكه‌ی ئه‌وێ كه‌م بكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك سروده به‌سۆزه‌كه‌ی "به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵه" جارێكی تریش به‌ته‌نها جێیان نه‌هێڵینه‌وه، داوا ده‌كه‌م:
له‌سایه‌ی حوكمڕانیكردنی مه‌ركه‌زیی هه‌رێمیی كوردستان‌و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له پارێزگاكان‌و بهجهمسهركردنی پایته‌خت، كۆی دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته گواستراونه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌كاتێكدا ده‌شیا له‌چه‌ند ساڵی رابردودا هه‌روه‌ك نیازپاكی‌و راستگۆیی له‌به‌رامبه‌ر نازناوه‌كان كه ده‌ڵێن "سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیریی"هو "هه‌ڵه‌بجه پایته‌ختی ئاشتی"، ده‌كرا وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی له سلێمانی بوایه‌و وه‌زاره‌تی شههیدانو ئه‌نفالكراوانیش له‌هه‌ڵه‌بجه، به‌مه‌ش نیشانده‌درا كه هه‌ڵه‌بجه له‌ستراتیژیه‌تی حوكمڕانی كوردستانیدا پێگه‌و مه‌قامێكی باڵای هه‌یه‌و یاده‌وه‌رییه بهسوێیهكهی هه‌رگیز له بیرناچێته‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی رۆڵه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌چه‌ند ساڵی رابردوو، یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی چاره‌نوسی ئه‌و مناڵه گومبوانهی رۆژگاری كاره‌ساته‌كه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند رێكخراوێكی خۆبه‌خش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆته وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی خانه‌واده‌كان، له‌بنه‌ڕه‌تیشه‌وه ئه‌و وه‌زیفه ده‌بێت حكومه‌ت پێی هه‌ڵسێت، پێویسته له‌پێناو مناڵانی هه‌ڵه‌بجه، لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی ده‌ستكراوه له‌رووی داراییه‌وه به‌گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكاره میدیایی‌و یاسایی‌و ته‌ندروستییه‌كان گه‌ڕانێكی راسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار دوا رۆڵه‌ی دابڕاوی هه‌ڵه‌بجه‌یی به خانه‌واده‌كانیان شاد بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌نگاوی تردا، له‌چه‌شنی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به شوێنه‌واره‌كانی به‌كارهێنانی گازی ژههراویو هه‌نگاونان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه وه‌ك به‌شێك له راسپارده‌كانی به‌جینۆسایدناساندنی له‌لایه‌ن رێكخراو‌و دادگاكانه‌وه، هه‌روه‌ك ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی شایسته بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌می به پارێزگابووندا ژێرخان‌و په‌یكه‌ری به‌ڕێوه‌بردنێكی شایسته له‌رووی بیناوه ده‌سته‌به‌ر بكرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌نگاوی تردا، كه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له شانزه‌ی سێ‌دا دهیخوازنو نایانه‌وێت چیتر وه‌ك به‌ڵێنێك له‌سه‌ر كاغه‌زی حاكمه‌كان بمێنێته‌وه.
شانازئیبراھیم ئەحمەد
١٥-٣-٢٠١٩
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25