riklam

سه‌رجه‌م ڤیدیۆكانی هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا سڕانه‌وه‌

جیهان 05:26 PM - 2019-03-15
.

.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرِۆ هه‌ینی 15-3-2019، له‌ ناوه‌رِاستی شاری كریست چه‌رچ له‌ نیوزله‌ندا دوو هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر دوو مه‌زگه‌وت و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 49 كه‌س كه‌ سه‌رجه‌میان موسوڵمان بوون كوژران و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

دوای رووداوه‌كه‌ش (برینتۆن تارانت) هێرشبه‌ره‌كه‌ كه‌ كامێرای له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی جێگیر كردبوو، له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان ڤیدیۆی چۆنێتی هێرشه‌كه‌و كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مزگه‌وته‌كه‌دابوون بڵاوكرده‌وه‌.

دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌، جاسیندا ئاردێرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا داوای كرد له‌پێناو ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ بسڕێنه‌وه‌، دوای چه‌ند سه‌عاتێكیش له‌داواكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، له‌لایه‌ن تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ سه‌رجه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان سڕانه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

888.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket