riklam

حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا ده‌كات

کوردستان 04:51 PM - 2019-03-15
.

.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێدراوه‌، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا ده‌كات و  هیواشده‌خوازێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌یه‌نرێن.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ نیووزیلاند كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ده‌ستداو ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تی نیوزیلاند ده‌كات و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه‌.

 هیوادارین ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ به‌سامه‌ به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌ن و له‌هیچ شوێنێك دیكه‌ كاره‌ساتی ئاوا دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket