riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات

کوردستان 03:52 PM - 2019-03-15
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی گه‌شت و سه‌یراندا پاشه‌ڕۆ فڕێنه‌ده‌نه‌ ئاوی دوكانه‌وه‌.

ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی داوا له‌هاووڵاتیانی ده‌كات له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ سه‌یرانگه‌ی دوكان پاشه‌ڕۆ و ده‌به‌ی ئاو نه‌كه‌نه‌ ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ پیسبونی ئاوه‌كه‌و گرفت بۆ پڕۆژه‌كانی ئاو دروستده‌كات.

وتیشی: ساڵانه‌ به‌هۆی پاشه‌ڕۆوه‌ ناچار ده‌بین چه‌ند جارێك وه‌رگری ئاوی دوكان سلێمانی پاك بكه‌ینه‌وه‌ به‌وه‌ش ده‌بێته‌ دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا له‌وه‌رزی گه‌رمادا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket