یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌كۆچۆ هه‌ڵده‌درێته‌وه‌

یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌كۆچۆ هه‌ڵده‌درێته‌وه‌


15/3/2019 11:28:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

به‌ئاماده‌بوونی نادیه‌ موراد باڵیۆزی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیازپاكی و وه‌فدی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزو كۆنسوڵی وڵاتان له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌ جیهانی و ناوخۆییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌سایه‌تییه‌ حكومی و حزبییه‌كان، یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان له‌گوندی كۆچۆی سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگال هه‌ڵده‌درێته‌وه‌.

ئه‌و گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵده‌درێته‌وه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت نزیكه‌ی 400 ته‌رم له‌و گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌دابن.

نزیكه‌ی 37 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌شه‌نگال بوونی هه‌یه‌، كه‌به‌شێكی زۆریان ئێزیدین و له‌ئه‌مڕۆوه‌ دوای زیاتر له‌ سێ ساڵ و 6 مانگ له‌ئازادكردنی له‌ده‌ستی تیررۆستان، ده‌ستبه‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال ده‌كرێت.

51.jpg

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا نادیه‌ موراد باڵیۆزی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیازپاكی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: نازانم له‌م رۆژه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌خۆم كه‌ 6 برام به‌ده‌ستی تیرۆرستان شه‌هیدكراون بكه‌م، یان سه‌ره‌خۆشی له‌ئێزیدییان بكه‌م.

وتیشی: كۆچۆ یه‌كه‌م شوێن بوو كه‌ به‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش قوربانی داو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی لێدروستكران، بۆیه‌ داوا له‌هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌م كه‌ هاوكارمانبن له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و رێگه‌نه‌ده‌ن جارێكی دیكه‌ ئێزیدییه‌كان تاوانی له‌وشێوه‌یه‌یان به‌سه‌ردابهێنرێت، چونكه‌ به‌رگه‌ی تاوانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ ناگرین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تائێستاش چه‌ندین ژن و كچی ئێزیدی بێ سه‌روشوێنن و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت، بۆیه‌ به‌راشكاوی ده‌ڵێم ئێمه‌ی ئێزیدی له‌گه‌ڵ قوربانی زۆری رۆحی و جه‌سته‌یی، شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تیشمان له‌ده‌ستدا.

نادیه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كێشه‌ی ئیداریی له‌شه‌نگال هه‌رماوه‌و هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق پێویسته‌ به‌زووی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن و قه‌ره‌بووی ئێزیدییه‌كان بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها داوام له‌وڵاتانی جیهان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر تیرۆرستێك رووی كردبێته‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیری بكه‌ن و راده‌ستمانی بكه‌نه‌وه‌ تا كه‌مێك له‌خه‌مه‌كانمان سوك ببێت.

له‌كۆتاییدا نادیه‌ موراد باڵیۆزی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیازپاكی وتی: هیوادرام ئه‌مه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێت بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال و هه‌موومان پێكه‌وه‌ هاوكاربین له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • مەكتەبی سیاسی لەحزوری شەهیدانی هەڵەبجەدا دەوەستێت

  • image04
  • 16-3/ رۆژێكی ره‌ش له‌مێژووی كورددا

  • image04
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر دیواربه‌ندی عومه‌ری خاوه‌ر لادرا

  • image04
  • گه‌نجانی كورد له‌هێزی فڕۆكه‌وانی عیراق خاوه‌ن ماڵن نه‌ك میوان

  • image04
  • وێنه‌ی یه‌كێك له‌هێرشكه‌ره‌كانی نیـوزلــه‌ندا

  • image04
  • گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا!!

  • image04
  • ده‌ستگیركردنی باندی دزینی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار

  • image04
  • جلوبه‌رگی كوردی جوانترین جلوبه‌رگه‌ له‌جیهاندا


                                           

کۆمیته‌ی دانیمارك هه‌ڤالانی رێکخستن به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌


له‌ یادی( راپه‌رێنه‌ مه‌زنه‌که‌ و کیمیابارانی هه‌لبجه‌و و ئه‌نفال)، له‌ ڕۆژی 17/3/2019 له‌ شاری ئۆلبۆرگر وڵاتی دانیمارك به‌مه&z...


  كۆمیته‌ی دانیمارك و كه‌رتی ئۆلبۆرگ كۆبوونه‌وه‌
  دانیمارك.. یادی 31 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ بەرز رادەگیرێت
                                           

مەحوی فێرگەیەک بۆ پێگەیاندنی بەهرەکان


فێرگەی موزیکی مەحوی، فێرگەیەکە بۆ پێگەیاندن و فێرکردنی هەموو ئەو فێرخوازانەی حەز و خولیای فێربونی موزیک و ئامێرە سونەتییەکانیان هەیە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەم ...


  دیبەیتی ئالان تۆرێن و مەلا بەختیار
  دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشله‌ر ئه‌نجامده‌دات
                                           

ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان یادی 40 ساڵەی دەكاتەوە

لە 40هەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان مەراسیمێكی تایبەت بەو یادە بەڕێوەدەبات و بەخێرهاتنی میوانەكانی دەكات.

رۆژی 19-3-2019 سەعات 10:00ی سەرلەبەیان...


  هه‌ڵگرتنی پاشكه‌وت و رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان بازاڕ ده‌بووژێننه‌وه‌
  لابردنی پاشەكەوتی مووچە جوڵە دەخاتە بازاڕەوە


کاریکاتێر