riklam

فینلاند.. كۆبوونه‌وه‌ی كه‌رتی سالۆ ئه‌نجامدرا

ی.ن.ک‌‌ 11:09 AM - 2019-03-15
.

.

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13-3-2019  وه‌فدی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی كه‌رتی سالۆی كردو له‌گه‌ڵ به‌رپرس و جێگر و ئه‌ندامانی كه‌رته‌كه‌ كۆبونه‌وه‌.

وه‌فدی كۆمیته‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان نبیل محه‌مه‌د ئه‌مین لێپرسراوی كۆمیته‌ و ئه‌حمه‌د خۆشناو به‌رپرسی به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون و جه‌بار جومعه‌ به‌رپه‌رسی به‌شی رێكخستن و مه‌زن بابان به‌رپرسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمیته‌.

سه‌ره‌تا وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی ماڵی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی كه‌رتی ساڵۆ ته‌یب حه‌سه‌ن یان كردو به‌ناوی كۆمیته‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان پێشكه‌شكرد كه‌ له‌ماوه‌ی پێشوو پووری به‌ڕێزیان كۆچی دوایی كردبوو، كاك ته‌یب زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێیان كرد و ئێواره‌ خوانێكی بۆیان ئاماده‌ كردبوو و زۆر خۆشحاڵ بوو به‌و سه‌ردانیه‌، دواتر وه‌فدی كۆمیته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كه‌رته‌كه‌ كۆبونه‌وه‌ به‌به‌شداری په‌رپرسی كه‌رتی سالۆ یادگار ئه‌بوبه‌كر عه‌لی و جێگری كه‌رت شاخه‌وان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان بۆ رێز گرتن له‌ گیان پاكی شه‌هیدانی كور و كوردستان خوله‌كێك به‌ پێوه‌ وه‌ستان، دواتر لێپرسراوی كۆمیته‌ به‌كورتی باسێكی له‌سه‌ر جێگه‌ و پێگه‌ی یه‌كێتی كرد له‌ عیراق و له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها باسی چالاكیه‌كانی كۆمیته‌ی كرد كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌نجامدراون و هیوای خواست كه‌رته‌كان باشتر له‌ كۆمیته‌ چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، به‌رپرسی به‌شی رێكخستن باسی شێوازی ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ كردن و پێیانی ڕاگه‌یاند، پێویسته‌ پێشتر نه‌خشه‌ و پلانی توكمه‌ دارێژن بۆ چالاكیه‌كانتان و دواتر ئه‌نجامیان بده‌ن هه‌روه‌ها پێی راگه‌یاندن كه‌ كۆمیته‌ به‌رده‌وام پشگیرو پشتیوانیانه‌ له‌ كاره‌كانیان، به‌رپرسی به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون باسێكی له‌سه‌ر كه‌رته‌كان به‌گشتی كرد و رێنمایی پێوستی  بۆ ئه‌م كه‌رته‌ ده‌س نیشان كرد، به‌رپه‌رسی كۆمه‌ڵایه‌تی باسیێكی ده‌رباره‌ی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و كادیرانی بۆیان كرد، دواتر ئاماده‌بووان به‌ تێبینی و پرسیار و پێشنیاره‌كانیان كۆبونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد له‌هه‌مان كاتدا ده‌سخۆشی گه‌رمیان له‌ وه‌فدی كۆمیته‌ كردو خۆشحاڵبوون به‌و سه‌ردانیه‌ و به‌و كۆبونه‌وه‌یه‌، پاشان وه‌فدی كۆمیته‌ له‌دیدارێكی تایبه‌تداو بۆ كارێكی پێویست چاویان كه‌وت به‌ په‌رپرسی كه‌رتی و جێگره‌كه‌ی  و چه‌ند باسێكیان وروژاند كه‌ په‌یوه‌ستبوون به‌ چالاكیه‌كان و كاری رێكخستن.


PUKmedia / جه‌بار جومعه‌  

IMG_3281.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket