riklam

مێردمنداڵێك له‌ماڵی مامی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

کوردستان 11:00 AM - 2019-03-15
.

.

 

شه‌وی رابردوو سه‌عات 11:00 ، ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی ( ڕ،و،أ) ته‌مه‌ن 15 ساڵان، پیشه‌ی خوێندكار، ڕه‌گه‌زی نێر، دانیشتووی ڕانیه‌ گوندی ( بۆسكێن ) گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ كه‌له‌ ماڵی مامی له‌رانیه‌ له‌گه‌ڕه‌كی ( ڕه‌شه‌مێرگ ) به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵواسیووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
 به‌ وته‌ی مامی برازاكه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین-یش له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندوه‌، پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ئاسه‌واری برین به‌ ملیه‌وه‌ هه‌بووه‌و له‌ ئێستاشدا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ نادیاره‌، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی و ته‌ندروستی، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاری راسته‌قینه‌ی روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket