riklam

ژماره‌ی بریندارو كوژراوه‌كانی نیوزله‌ندا به‌رزده‌بێته‌وه‌

جیهان 10:32 AM - 2019-03-15
.

.

نوێترین زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15-3-2019، له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كریست چه‌رچ له‌ نیوزله‌ندا دوو هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر دوو مه‌زگه‌وت و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 49كه‌س كوژران و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

پۆلیس به‌بێ ئاشكراكردنی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌دوای رووداوه‌كه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاندوه‌، چوار كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌و ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌رن، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه‌ نازاندرێت و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامن.

له‌دوای روداوه‌كه‌ش جاسیندا ئاردین سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی، ئه‌مڕۆ له‌مێژووی وڵاته‌كه‌مدا رۆژێكه‌ له‌تاریكترین رۆژه‌كانی نیوزله‌ندا".

پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش به‌هۆی پاراستنی گیانی نوێژخوێنه‌كانه‌وه‌، بڕیاریدا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریینه‌كراو سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دابخات.

یه‌كێك له‌تیرۆرسته‌كان ڤیدیۆی كاتی هێرشكردنه‌كه‌ی تۆمار كردوه‌و بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا داوا له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات له‌پێناو ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بسڕنه‌وه‌و رێگه‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌ده‌ن.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

وێنه‌ی یه‌كێك له‌ هێرشكه‌ره‌كان

4141.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket