riklam

دهۆك.. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق گیانی له‌ده‌ستدا

عیراق 10:13 AM - 2019-03-15
.

.

شه‌وی رابردوو 14/15ی ئاداری 2019 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق له‌دهۆك به‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق رایگه‌یاندوه‌:"  تۆفیق جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ شاری دهۆك توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌."

هاتوچۆی قه‌زای شێخانیش دوێنێ رایگه‌یاندوه‌، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای شێخان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌، رونیكردوه‌ته‌وه‌: نیوه‌ڕۆی رۆژی 14ی ئاداری 2019، له‌سه‌ر رێگای نێوان قه‌زای شێخان و ناحیه‌ی باعه‌درێ، روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، رووداوه‌كه‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كان تویتاو ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی بووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و حه‌وت كه‌سی تریش بریندار بوون. 


PUKmedia تایبه‌ت

H5LUC99XFQ.jpg

تۆفیق جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket