riklam

جولەکەکانی ئەڵمانیا لەلایەن راستڕەوە توندڕەوەکانەوە هەڕەشەیان لەسەرە

جیهان 09:50 AM - 2019-03-15
.

.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی جوله‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌دان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان ئاڕاسته‌كراوه‌.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی جوله‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌دامه‌زراوه‌كانیان له‌ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ روبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی بونه‌ته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی رۆژی 14 ی ئادار بڵاویكرده‌وه‌، زیاتر له‌100 نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز ئاڕاسته‌ی كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی جوله‌كه‌ كراوه‌ له‌ئه‌ڵمانیا.

له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی جوله‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند: دامه‌زراوه‌و كه‌سایه‌تیه‌كانیان به‌شێوه‌ی نامه‌ی ئه‌لكترۆنی و له‌رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان پێگه‌یشتووه‌و كۆی ئه‌و نامانه‌ش سه‌دانی تێپه‌ڕاندووه‌و نامه‌كانیش تێكڕا هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنكارانه‌یه‌ ئه‌مه‌ش دواجار ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی ئه‌ڵمانیا.

رۆژنامه‌ی زود دۆیتچه‌ تسایتۆنگ ئاشكرایكردوه‌، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و بریتیه‌ له‌سه‌دان نامه‌و به‌ئیمیل و ئیمزای راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان و شانه‌ی نازیه‌ نوێكان ڕه‌وانه‌كراوه‌.سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه‌ داواكاری گشتی به‌رلین لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوه‌.


PUKmedia شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket