riklam

نیوزله‌ندا.. هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت

جیهان 09:33 AM - 2019-03-15
.

.

هێرش كرایه‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ نیوزله‌نداو به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 25 كه‌س كوژران و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15-3-2019، له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كریست چه‌رچ له‌ نیوزله‌ندا دوو هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر دوو مه‌زگه‌وت و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 25 كه‌س كوژران و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

پۆلیس به‌بێ ئاشكراكردنی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌ دوای رووداوه‌كه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاندوه‌، چوار كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌و ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌رن، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه‌ نازاندرێت و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامن.

له‌دوای روداوه‌كه‌ش جاسیندا ئاردین سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی، ئه‌مڕۆ له‌مێژووی وڵاته‌كه‌مدا رۆژێكه‌ له‌تاریكترین رۆژه‌كانی نیوزله‌ندا".

هه‌روه‌ها وتیشی: هێرشكاری سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا هاووڵاتی ئوسترالیا-ن و تیرۆرستی راستڕه‌ون.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket