ئـه‌مــڕۆ لـه‌ مــێـژوودا

ئـه‌مــڕۆ لـه‌ مــێـژوودا


15/3/2019 09:16:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

رووداوه‌كان:
632: پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌ مه‌ككه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و شاری مه‌دینه‌ی پرشنگدار، دوای ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمه‌كانی حه‌جی ته‌واوكرد كه‌ ناسراوه‌ به‌ حه‌جی ماڵئاوایی.
1498: دۆزه‌ره‌وه‌ی بورتوگالی فاكسو دی گاما، گه‌شته‌ مه‌دغشقه‌ر له‌ میانی رۆشتنی بۆ هیند به‌ رێگای ده‌ریا.
1832: پاشا كۆره‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر یه‌زیدیه‌كان و پاشان ده‌ڕوات به‌ره‌و شاری (ئه‌لقۆش).
1892: دامه‌زراندنی یانه‌ی وه‌رزشی (لێڤه‌رپول) له‌ ئینگلته‌ره‌.
1907: حكومه‌تی فنله‌ندی رێگایدا ئافره‌تان ده‌نگ بده‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و به‌و شێوه‌یه‌ بوو به‌ یه‌كه‌مین وڵات له‌ ئه‌وروپا كه‌مافی ده‌نگدان بدات به‌ ئافره‌ت.
1917: یه‌كێك له‌ به‌شه‌كانی سوپای عوسمانی گه‌شته‌ خانه‌قین به‌ پاشه‌كشه‌ له‌ به‌غداوه‌ دوای هاتنی هێزه‌كانی به‌ریتانیا بۆ به‌غداد.
1932: رژێمی شانشینی عێراق هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی بارزان به‌هۆی به‌رپابوونی راپه‌ڕینه‌وه‌؟.
1932: یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری (هه‌تاو) له‌سوریا بڵاوكرایه‌وه‌، له‌هه‌مان ڕۆژ و كات گۆڤاری (هاوار) له‌ شام له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌.
1939: ئه‌ڵمانیای نازی چیكۆسلۆفاكیای داگیركرد له‌ میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
1951: حكومه‌تی ئێرانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی (د.محه‌مه‌د موسه‌دیق) بڕیاری خۆماڵیكردنی نه‌وتیدا كه‌ پێشتر له‌ ژێر ركێفی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كاندا بوو.
1968: یه‌مه‌نی باشور یاخیوبوونی سیاسی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی دوای كه‌متر له‌ ساڵێك به‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییدا.
1975: هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران سه‌عدون حه‌مادی و عه‌باس ته‌لعه‌ت به‌ری له‌ تاران له‌ ژێر چاودێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر (عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌) كۆبوونه‌وه‌ بۆ پیاده‌كردنی رێكه‌وتننامه‌ شومه‌كه‌ی جه‌زائیر سه‌باره‌ت به‌ گه‌لی كورد.
2000: مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ (هانزڤۆن شپۆنیك)ی ڕێكخه‌ری مرۆیی UNكرد.
2003: به‌هۆی یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری شاره‌كانی ئه‌وروپا، خۆپیشاندان و یاداوه‌ری ڕێكخرا.
2003: به‌هۆی یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات پێشانگایه‌كی تایبه‌تی له‌ هوتێلی سلێمانی پاڵاس كرده‌وه‌.
2003: جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سی كورد كۆبۆوه‌، كه‌ كه‌سوكاریان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌گازی كیمیایی كوژرابوون.
2003: له‌كاتی گیرانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌به‌رلین له‌لایه‌ن شڤان په‌روه‌ره‌وه‌، 30 تا 40 كه‌سی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ تێكی ده‌ده‌ن.
2009: كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی لوبنانی له‌ پایته‌ختی سوریا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای لوبنانی له‌سه‌ر بیناكه‌ی تا ببێته‌ یه‌كه‌مین باڵیۆزخانه‌ی لوبنانی بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ كاتی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و دوو وڵاته‌وه‌.
2010: كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی عێراقی (كازم سه‌ماوی) له‌ ستۆكهۆلم، ناوبراو ساڵانێكی درێژ دووره‌ وڵات بوو.
2011: هه‌ڵبژاردنی مه‌تران (به‌شاره‌ الراعی) به‌ به‌تریك بۆ كه‌نیسه‌ی مارۆنی له‌ دوای به‌تریك نه‌سرولا بتروسی بچوك، تاببێته‌ به‌تریكی حه‌فتاوحه‌وتی كه‌نیسه‌.
2011: هه‌ڵگیرسانی ناڕه‌زاییه‌كان له‌ سوریا دژی رژێمی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د.

له‌دایكبوون:
1767: ئه‌ندرو جاكسۆن، حه‌وته‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
1779: ولیام لامب، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1830: بوف فون هایس، نوسه‌ری ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1910ز.
1854: ئیمیل فون بهرنگ، پزیشكی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1901ز.
1899: م. یوسف مه‌له‌كی ته‌لكیفی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسی كورد، له‌شاری به‌غداد.
1911: عبده‌ السروجی، گۆرانیبێژی میسری.
1928: ره‌فعه‌ت جوبریل، سه‌رۆكی هه‌واڵگیری گشتی میسری.
1930: شادی عبدالسلام، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1930: زوریس ئه‌لفیروف، زانای فیزیای روسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2000ز.
1940: ئیبراهیم سلال، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1941: ئیسماعیل عه‌بدولحافز، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1943: زی ئایرون شیك، زۆرانبازی ئیرانی ناسراو به‌ مامۆستای ئاسنین.
1943: فه‌یروز سه‌غیره‌، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.
1945: نه‌باهه‌ت جهره‌، ژنه‌ ئه‌كته‌ری توركی.
1953: شێخ سوباح خالید حه‌مه‌د سوباح، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوێتی.
1955: سه‌لوا بخیت، ژنه‌ ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی.
1957: شه‌عبان عبدالرحیم، گۆرانیبێژی میسری.
1957: فیكتۆر مونیوز، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1962: ماركوس میرك، دادوه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1962: ئه‌حمه‌د جسمی، ئه‌كته‌ری ئیماراتی.
1964: عایده‌ ئه‌یوبی،ژنه‌ گۆرانیبێژی میسری.
1969: كیم ریفه‌ر، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1975: ریتا قاسم، ژنه‌ ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی.
1975: ئیفا لانگوریا، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1978: لیقاْ خه‌میسی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.
1978: مونا شه‌داد، ژنه‌ ئه‌كته‌ری كوێتی.
1978: رامی سه‌بری، گۆرانیبێژی میسری.
1978: ئیبراهیم حه‌مدانی، یاریزانی تۆپی پێی جه‌زائیری.
1979: مه‌روه‌ حسێن، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.
1980: سه‌فاْ سوڵتان، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سوری.
1981: لومی ئیبراهیم، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سوری.
1981: هه‌به‌ عه‌بدولكه‌ریم، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.
1981: میكائیل فورسیل، یاریزانی تۆپی پێی فنله‌ندی.
1983: ریماس مه‌نسور، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سعودی.
1985: كورتس دیفیز، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1988: دانه‌ جه‌بر، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سوری.
1990: مایا فه‌ره‌ح، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سوری.
1994: مه‌ها عه‌مار، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.

وه‌فات:
44 پ ز: یۆلیۆس قه‌یسه‌ر، سه‌ركرده‌ی رۆمانی.
1962: مه‌ول فیرعه‌ون، نوسه‌ری جه‌زائیری.
1962: ئارسه‌ر كمبتون، زانای فیزیای ئه‌مریكی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1927ز.
1975: ئه‌رستۆ ئوناسیس، ملیاردێری یۆنانی.
1997: ساڵح عه‌بدولمه‌لیك ساڵح، مامۆستا و وه‌زیری كوێتی.
1997: فیكتۆ فازاریلی، نیگاركێشی فه‌ره‌نسی.
2004: جون بوبل، زانای كیمیای ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1998ز.
2007: سه‌عدون حه‌مادی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی.
2014: وه‌فیق زه‌عیم، ئه‌كته‌ری سوری.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی پۆلیس.
رۆژی نیشتمانی له‌ مه‌جه‌ر.
رۆژی ده‌ستور له‌ بیلاروسیا.
ڤیستیڤاڵی هونین له‌ یابان.
جه‌ژنی (البرونایا) لای سائیبه‌ی مه‌ندائی.
یادی شۆڕشی سوریا.

 

PUKmedia  ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • جاده‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی بنگرد هه‌ره‌سیهێنا

  • image04
  • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

  • image04
  • لافاو له‌پارێزگای گوڵستان له‌باكووری ئێران زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ ده‌كات

  • image04
  • هه‌سه‌ده‌ به‌ره‌سمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ناو خه‌ڵكی موسڵ

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی لەحزوری شەهیدانی هەڵەبجەدا دەوەستێت

  • image04
  • 16-3/ رۆژێكی ره‌ش له‌مێژووی كورددا

  • image04
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر دیواربه‌ندی عومه‌ری خاوه‌ر لادرا


                                           

وه‌فدی یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی سوید كۆده‌بێته‌وه‌


رۆژی 23-3-2019 لێپرسراوی كۆمیته‌ی سوید به‌ یاوه‌ری لێپرسراوی كه‌رت و ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی ئۆریبرۆ سه‌ردانی  وه&zwnj...


  ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ فینلاند به‌ڕێوه‌چوو
  له‌به‌ریتانیا تاجه‌گوڵینه‌ بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌نرێت
                                           

مەحوی فێرگەیەک بۆ پێگەیاندنی بەهرەکان


فێرگەی موزیکی مەحوی، فێرگەیەکە بۆ پێگەیاندن و فێرکردنی هەموو ئەو فێرخوازانەی حەز و خولیای فێربونی موزیک و ئامێرە سونەتییەکانیان هەیە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەم ...


  دیبەیتی ئالان تۆرێن و مەلا بەختیار
  دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشله‌ر ئه‌نجامده‌دات
                                           

نه‌ورۆزی 1979 له‌دایك بوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند

40ساڵه‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌
له‌دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ه&zwn...


  نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشن
  ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان یادی 40 ساڵەی دەكاتەوە


کاریکاتێر