riklam

ئه‌وروپا داوای راگرتنی دانوستانی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا ده‌كات

جیهان 03:17 PM - 2019-03-14
.

.

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای راگرتنی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ ده‌كات و سه‌رۆكایه‌تی توركیاش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و بڕیاره‌ هیچ به‌هایه‌كی نییه‌.

له‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ ستراسبۆرگ، 370 په‌رله‌مانتار ده‌نگیانداوه‌ به‌ راگرتنی دانوستانه‌كانی به‌ ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ھاوكات 109 په‌رله‌مانتار دژی راگرتنی دانوستانه‌كان بوون و 143 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان نه‌داوه‌.

په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ له‌ ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی و ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ توركیا، ده‌شڵێن: سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌ رێگره‌ له‌وه‌ی توركیا بچێته‌ نێو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌، ھه‌روه‌ھا داواشیانكردووه‌، به‌ره‌سمی دانوستانه‌كان رابگیرێن و ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات.

له‌به‌رامبه‌ر ھه‌ڵوێسته‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش، ئیبراھیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌وروپای به‌ تاكلایه‌نانه‌ ناوبردووه‌و رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و بڕیاره‌ له‌لای توركیا ھیچ به‌ھایه‌كی نییه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket