riklam

داوا ده‌كرێت كورد بەلیستێك به‌شداریی ھه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بكات

کوردستان 03:11 PM - 2019-03-14
.

.

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا، داوای رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ھه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریی له‌ پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق.

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌و له‌راگه‌یه‌نراوێكی ھاوبه‌شدا داوایان له‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كردووه‌ ھاوھه‌ڵوێستبن له‌سه‌ر به‌شدارییان له‌ پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، كه‌ بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، داواشیانكردووه‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌، به‌تایبه‌تیش له‌ كه‌ركوك به‌ یه‌ك لیست به‌شداری ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ن.

ھاوكات فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ردانه‌كانیان بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، به‌یه‌ك تیم بچن و ھیچ فراكسیۆنێك به‌بێ به‌شداری نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كانی تر سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه‌.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، له‌كاتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌كانی تر، ھه‌ماھه‌نگی له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان ھه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له‌ به‌غدا به‌ھێز بێت.

PUKmedia له‌كوردسات نیوه‌زه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket