riklam

شه‌ش لیژنه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ پێكده‌هێندرێت

کوردستان 12:51 PM - 2019-03-14
.

.

بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ھه‌رێم و به‌غداد شه‌ش لیژنه‌ی باڵا پێكده‌ھێنن و گفتوگۆش ده‌كرێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ و جێگیربوونیان.

لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھه‌رێم ڕاگه‌یاند: ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگریی عیراق شه‌ش لیژنه‌یان پێكھێناوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و دیاریكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ی لێ جێگیرده‌كرێت، له‌سنووری (كه‌ركوك و موسڵ و دیاله‌ و مه‌خمور).

لیوا قاره‌مان كه‌مال وتیشی: پڕۆسه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می لیژنه‌كه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ داھاتوودا ئه‌نجامبدرێت، كه‌ به‌غداد واده‌كه‌ی دیاری ده‌كات و ھه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌ و تائێستاش ژماره‌ی ئه‌و لیوایانه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دیار نییه‌ و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

PUKmedia کوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket