riklam

هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان په‌رله‌مانی كردوه‌ به‌دوو به‌شه‌وه‌

عیراق 12:46 PM - 2019-03-14
.

.

 

بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجامبدرێت و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش ده‌لێت، ده‌ستتێوه‌ردان هه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوابخرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامبدرێت و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك و هه‌روه‌ها هه‌مواری چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك بكرێت.

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌وه‌ داواكراوه‌ كه‌گفتوگۆی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بخرێته‌ دانیشتنه‌كه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ نین و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌په‌رله‌مانتاران ببن به‌ دووبه‌شه‌وه‌، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا مه‌ترسی ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان هه‌یه‌.

له‌باره‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتی:  ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان له‌دژی ئه‌وه‌ن بێ ناردنی هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی هه‌رێم له‌ لایه‌ن سۆمۆوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، حكومه‌تی عیراق پاره‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بنێردرێت، بۆیه‌ به‌رده‌وام هه‌واڵده‌ده‌ن كێشه‌ بۆ پرۆسه‌كه‌ دروستبكه‌ن، به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ یاسایه‌و پێویسته‌ كاری پێ بكرێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket