riklam

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ئێران ژماره‌یه‌ك كوژراو وبرینداری لێده‌كه‌وته‌وه‌

جیهان 12:35 PM - 2019-03-14
.

.

ته‌قینه‌وه‌ی بۆری گاز له‌ پارێزگای خوزه‌ستان ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسه‌كانی ئێران له‌زاری كیامرس حاجی زاده‌ سه‌رۆكی ده‌زگای كۆنترۆڵكردنی قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگای خوزه‌ستان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری گاز له‌سه‌ر ڕێگه‌ی جاده‌ی كۆنی شاری ئه‌هواز - ماهشه‌هر چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.

هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئاماری كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ به‌ 5 كه‌س و شه‌ش كه‌سیش برینداربوون و ژماره‌یه‌كیش ئۆتۆمبێڵ ئاوریان گرتووه‌.
موجته‌با خالیدی وته‌بێژی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌.

 
PUKmedia  بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket