riklam

هه‌رێم.. ئه‌گه‌ری هه‌وره‌بروسكه‌و بارانی به‌لێزمه‌ هه‌یه‌

کوردستان 12:15 PM - 2019-03-14
.

.

به‌پێی راپۆرتێكی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌یانی ئه‌مرۆوه‌ پێنج شه‌ممه‌، بارسته‌ ھه‌ورێك له‌به‌شێك له‌ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك و باشوری رۆژئاوای پارێزگای ھه‌ولێر و دھۆك چالاكبوون به‌پێی كات به‌ئاڕاسته‌ی سه‌نته‌ری ئه‌و ناوچانه‌ و ناوچه‌كانی دیكه‌ دێن، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ھه‌وره‌ بروسكه‌ و بارینی به‌لێزمه‌ی باران به‌شێوه‌ی پچڕ پجڕ.

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی چالاكبوونی خێرایی با له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا بارسته‌ ھه‌وری زیاتر له‌ جۆری cumulonimbus دروستده‌بێت كاریگه‌ریان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ له‌سنوری ناوچه‌كانی رۆژھه‌ڵات و باكوری رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێم .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینی ده‌كرێت كه‌ بۆ سبه‌ینێ هه‌ینی 15-3-2019 له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌رێمدا ئاسمان زیاتر نیمچه‌ ھه‌ور بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌كات و ناوچه‌ی جیاجیادا ئاستی دابارین كه‌مده‌بێت .


PUKmedia راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket