riklam

قائیمامییه‌تی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

ئاگاداری 12:05 PM - 2019-03-14
.

.

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستوودا ده‌گرن‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌ نرخی فرێش به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان، لیژنه‌ی (یه‌ك) له‌ فولكه‌ی مامه‌ ڕیشه‌ی ناوشاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر (100) كیلۆ گۆشتی هاورده‌كراوی به‌ستودا گرتوه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی وبه‌ نرخی فرێش خاوی كردبویه‌وه‌ تا به‌هاوڵاتیان بفرۆشێت.

وتی؛ ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ لێبڵی به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌ وخاوكرابویه‌وه‌ و له‌ناو عه‌لاگه‌ و زه‌رفی گه‌وره‌‌ له‌ سه‌ر شۆسته‌ی دوكانێكی داخراو دانرابوو، تا به‌نرخی گۆشتی خۆماڵی به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت.

وتیشی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌دا گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردن هه‌روه‌ها ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و‌پیشه‌دا به‌كار‌هێنراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی كڕین و بازاڕكردن دا دڵنیا بنه‌وه‌ له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی ده‌یكڕن و به‌كاریده‌هێنن له‌‌هه‌بونی گومان له‌ هه‌ر كاڵاوشمه‌كێك په‌یوه‌ندی به‌ ( 07708677777) بكه‌ن یاخود له‌ڕێی په‌یجی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket