riklam

راوه‌ماسی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

کوردستان 12:00 PM - 2019-03-14
.

.

 


له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ ماسی راگه‌یاندو هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ نه‌بێـت توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌.

له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانه‌یكه‌دا عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی وتی: وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌پێی یاساكان ئه‌ركه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌و یاسایانه‌ی ئێمه‌ كاریان پێده‌كه‌ین یاسای ژماره‌ی (8) ی ساڵی 2008 یاسای پاراستن و چاك كردنی ژینگه‌یه‌ هه‌روه‌ها یاسای ژماره‌ی (10) ی ساڵی (2012)یه‌، هه‌روه‌ها یاسای ژماره‌ (21) ی ساڵی 1979، جگه‌ له‌م یاسایانه‌ چه‌ندین رێنمایمان هه‌یه‌ كه‌ كاری پێده‌كه‌ین، یه‌كێك له‌وانه‌ رێنمایی ژماره‌ یه‌كی ساڵی 2015 كه‌ ئه‌م رێنماییه‌ تایبه‌ت به‌ سه‌رپێچی له‌ راوه‌ ماسی و ئاژه‌ڵه‌ كێویه‌كان كه‌ سزاكه‌ی له‌ سه‌د هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تاكو ده‌گاته‌ ده‌ ملیۆن دینار.

وتیشی: به‌پێی یاسای ژماره‌ (48) ی ساڵی 1976 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنی راوه‌ ماسی له‌ وه‌رزی زاوزێ بۆ پاراستنی ئه‌و سامانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌، بۆیه‌ بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ ماسی له‌ 15/3/2019 تاوه‌كو 14/6/2019 له‌گشت پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراوه‌، كه‌ هه‌موو شێوازه‌كانی راوه‌ ماسی ده‌گرێته‌وه‌، جگه‌ له‌رێگانه‌دان به‌ شێوازه‌ نایاساییه‌كانی ڕاوكردنی به‌ كۆمه‌ڵ وه‌ك( تۆڕی كونی ورد، كاره‌با، ماده‌ ژه‌هراوییه‌كان، ته‌قه‌مه‌نی... هتد)

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری  PUKmedia دا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی چاودێری كردنی بڕیاره‌كه‌، لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی وتی: ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نی جیًبه‌جێكار به‌ به‌رده‌وام له‌ وه‌رزی قه‌ده‌غه‌ی ماسیدا یان وه‌رزه‌كانی تریشدا، جگه‌ له‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌ی جێگیرمان هه‌یه‌ له‌ قه‌زاو ناحیه‌كان ، هه‌روه‌ها مه‌فه‌رزه‌ی گه‌رۆك و جێگیریشمان هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ دواداچون ده‌كه‌ین و سه‌ردانی ده‌ریاو ده‌ریاچه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی ئه‌م بریاره‌ نه‌بێت ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین و رووبه‌رووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی پاراستنی ئه‌و سامانه‌ گرنگه‌یه‌.

PUKmedia گۆران قادر / سلێمانی

81.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket