riklam

سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا: بودجه‌ بۆ چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان دابینده‌كه‌ین

کوردستان 11:29 AM - 2019-03-14
.

.

 

ئه‌مینداری دارایی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عیراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی سێ لایه‌نه‌ پێكهاتووه‌ بۆ دابه‌شكردنی شایسته‌ داراییه‌كان به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كان و ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی ده‌چنه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ .

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت سه‌رمه‌د عه‌بدول ئیلا، ئه‌مینداری دارایی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عیراق به‌   PUKmediaی راگه‌یاند: ئێستا لیژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راسته‌وخۆ پاره‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رناگرێت تاوه‌كو دابه‌شی یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كانی بكات به‌ڵكو لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان لیژنه‌كه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوه‌كو به‌ پلان ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ خه‌رج بكرێت .

عه‌بدول ئیلا وتیشی ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین هچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك و وه‌رزشكارێك نه‌بێته‌ قوربانی و به‌ هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه‌ به‌شداری ده‌ره‌كی بكات به‌ڵكو به‌ پلانه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین و به‌ دڵنیایه‌وه‌ بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ دابین ده‌كه‌ین و عێراق له‌ هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی ده‌ره‌وه‌ ناكشێته‌وه‌ .

PUKmedia هه‌رێز جه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket