یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ی.ن.ک 11:08 AM - 2019-03-14.
ئه‌م كتێبه ژماره‌یه‌كی زۆر دیكۆمێنتی ده‌رباره‌ی مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌خۆگرتووه كه بۆ هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی یه‌كێتی بایه‌خێكی پتر له‌ڕاده‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌رچاوتان ده‌كه‌وێت زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌نن كه بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گرنگی ئه‌و دیكۆمێنتانه ده‌رده‌خات چونكه كۆكردنه‌وه‌ی دیكۆمێنتی بڵاونه‌كراوه نیشانه‌ی ڕه‌سه‌نی به كاره‌كه ده‌به‌خشێت.
یه‌كێكی دیكه له‌هۆكاری گرنگبوونی ئه‌و دیكۆمێنتانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ستیاری و دژواریی ئه‌و قۆناغه ده‌رده‌خات كه تێدا دیكۆمێنته‌كان و ڕووداوه‌كان و بارودۆخه‌كه‌یان تێدا ڕووماڵ كردووه و مێژووی تۆماركردنی ئه‌و دیكۆمێنتانه ده‌چێته سه‌ر قۆناغێكی دیاریكراو كه ئه‌ویش بۆ ساڵانی نێوان 1984 بۆ 1989 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌و واتایه كه تازه‌ترین دیكۆمێنته له‌و چه‌رده دیكۆمێنته. ئه‌و قۆناغه له شۆڕش بایه‌خێكی گرنگی هه‌یه چونكه دوو ماوه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، یه‌كێكیان ماوه‌ی هه‌ڵكشان و نه‌شونماكردنی خه‌باتی سیاسی كورد و چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، كه كه‌وتۆته نێوان 1985-1988 و ئه‌وی دیكه ماوه‌ی نیشتنه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی كورد و پاشه‌كشه‌ی چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه كه ساڵانی 1988-1990 ده‌گرێته‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كورستان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به هه‌موو شتێكه‌وه قه‌رزداری ئه‌و قۆناغه‌یه. چونكه پێشهاته‌كانی ئه‌وقۆناغه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی دواتر به‌جێهێشتووه، گرنگترین پێشهاته‌كانیش له‌م كتێبه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا باس له‌و دیكۆمێنتانه ده‌كرێت كه بابه‌خێكی تایبه‌تیان هه‌یه له‌وانه ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی ساڵی 1988 كه باس له هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی به‌ره‌ی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌كه‌ن، به‌و مه‌به‌سته‌ی كه كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌ك نوێنه‌رایه‌تییان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌بێت. هه‌رچه‌ند ئه‌و هه‌وڵه هه‌نگاوی به‌رایی بۆ نرا و كاری پێویستیشی بۆ كرا، به‌ڵام له‌مپه‌ر و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می ئه‌وه‌نده زۆربوون كه بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه پڕۆژه‌كه سه‌ر نه‌گرێت. هه‌رچه‌ند پڕۆژه‌كه شكستی هێنا و سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام پڕۆژه‌كه له‌ڕووی مێژووییه‌وه شایسته‌ی ڕێزگرتنه و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیری سیاسی كورده له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێدا هه‌وڵی سه‌رخستنی دراوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا ئاماده‌كار باس له بیرۆكه‌ی پاراستن و هه‌ڵگرتن و دیكۆمێنتكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ناو حزب و پارتی كوردیدا مێژوویه‌ك نییه به‌ناوی ئه‌رشیڤ كردن و هه‌ڵگرتن و پاراستنی دیكۆمێنته‌كان زیاترن شه‌خسین و كه‌سه‌كان خۆیان به تاك ئه‌نجامیانداوه و ئه‌رشیڤكردن نه‌بۆته بیرۆكه‌یه‌كی گشتی و تا ئێستاش بیر له ئه‌رشیڤكردنی نه‌ته‌وه‌یی بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه و په‌رته‌وازه‌بوونێكی زۆری پێوه دیاره.
ئاماده‌كار ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌رشیڤ كردن و هه‌ڵگرتن و پاراستنی به‌ڵگه‌كان ده‌توانن لایه‌نه تاریكه‌كانی مێژوومان به جوانی بۆ بگێڕێته‌وه و زۆر شتی نهێنی و شاراوه‌مان بۆ ده‌رخات و ڕووناكی بخاته سه‌ر شته شاراوه‌كان.
هه‌ر له‌م كتێبه‌دا هاتووه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕۆژی 1-6-1975 سه‌ركردایه‌تی و ڕێبه‌ری كردنی یه‌كێتی شانبه‌شانی خه‌باتی چه‌كداری بیر له‌ده‌زگای ڕاگه‌یاندن كراوه‌ته‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداری و ناساندنی كێشه‌ی و مه‌سه‌له‌ی كورد به‌جیهانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه. راگه‌یاندن پرۆسه‌ی هه‌ڵایسانس شۆڕش و مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای گه‌لی كورد و شۆڕش و خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه ده‌ور و كاریگه‌رییه‌كی زۆر گرنگ بگێڕێت و شۆڕش و خه‌بات باشتر ئاراسته بكات.
له‌م كتێبه‌دا ڕووداوه‌كانی ساڵانی 1984 هه‌تا 1990 به به‌ڵگه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو.
ناوی كتێب/ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌نامه‌دا
بابه‌ت/ به‌ڵگه‌نامه- سیاسی
ئاماده‌كردن و ساخكردنه‌وه‌ی/ یوسف محه‌مه‌د به‌رزنجی
تایپ / نووسه‌ر
خه‌تی به‌رگ/ ئه‌حمه‌د سه‌عید
دیزاین/ شكار شێخ ناسح
چاپی/ یه‌كه‌م
ساڵی چاپ/2019
چاپخانه‌ی/ حه‌مدی
تیراژ/ 2500 دانه
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28