كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان
کتێب 10:26 AM - 2019-03-14.
ساڵی 2017 دوو جار كتێبی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران له‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی و تیۆری و مێژوویی‌دا وه‌ك كتێبی یه‌كه‌م چاپ و بڵاوكرایه‌وه و له‌و كتێبه‌دا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی و ئاشكرا چاپ و بڵاوكرایه‌وه و ئێستاش ئه‌م كتێبه‌كه‌ی كه له‌به‌رده‌ستاندایه به‌هه‌مان شێوه‌ی كتێبی پێشوو، وه‌ك كتێبی دووه‌م كه تێدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی سیاسی و مێژوویی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه ده‌خرێته‌ڕوو كه هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك به‌پێی ساڵی ده‌رچوون و بڵاوكردنی ڕیزبه‌ندی كراوه و ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌كان وه‌ك دیكۆمێنت و ئه‌رشیڤ زۆر بابه‌تی گرنگ و به‌سوودی تێدایه كه به‌پێی هه‌لومه‌رج و بارودۆخی سیاسی ئه‌و كات نووسراون و بۆ كات و سه‌رده‌می خۆی به گشتی گرنگ بوون.
له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه نووسیویه‌تی: ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی كه له‌دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا كۆكراوه‌نه‌ته‌وه جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی كه پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه هه‌یه‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و دیكۆمێنانه‌ی كه پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه ستراكچه‌ری فیكری یان بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی سیاسی ته‌رخان كراون، به‌ڵام لێره‌دا زۆربه‌ی دیكۆمێنته‌كان بۆ ژیانی ناوخۆیی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان ته‌رخان كراوه. مه‌به‌ست له ژیانی ناوخۆیی یانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ته‌نها بۆ كادیران و ئه‌ندامان نووسراون و ڕێكاری پێویست بۆ ده‌ربازنه‌بوونیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخستن گیراوه‌ته‌به‌ر. به‌و مانایه‌ی كه ئه‌م جۆره دیكۆمێنتانه بابه‌خێكی تایبه‌تیان هه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی دیكۆمێنته‌كانی تره‌وه گوزارشت له گوتاری ڕاگه‌یه‌ندراو ناكه‌ن و هیچ په‌یامێكیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخستن نییه.
له‌م كتێبه‌دا كه باس له ساڵه‌كانی 1979 هه‌تا 1985 ده‌كات زۆر بابه‌تی هه‌ستیار و گرنگی تێدایه كه نووسه‌ره‌كانیان نه‌یانتوانیوه به ئاشكرا و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه تاووتوێیان بكه‌ن هه‌ر بۆیه په‌نایان بۆ ئه‌وه بردووه كه له‌سه‌ر ئاستێكی ئێجگار ته‌سك په‌یامی خوازراو بگه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌م دیكۆمێنته له دیكۆمێنته‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بابه‌تانه نهێنی بوون و نه‌ده‌كا به ئاشكرا له‌ناو ڕێكخستنه‌كاندا بوروژێنرێن.
ئه‌م كتێبه له پێشه‌كی و تێوردان بۆ بابه‌ته‌كان، پێڕست، بڵاوكراوه‌ی ناوخۆیی، به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، چه‌ند سه‌رنجێكی ڕه‌خنه‌گرانه، ژیانی ڕێكخراوه‌یی ، باسكردنی شه‌هید بوونی شه‌هید ئارام، بیره‌وه‌ریی 9 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی شه‌هید شه‌هاب و هاوڕێكانی و چه‌ند بابه‌تێكی تر پێكهاتووه. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌بابه‌ته‌كان به زمانی عه‌ره‌بی خراونه‌ته‌ڕوو. كتێبه له‌كۆتایی ئه‌نجامێك كۆتایی پێكدێت و چه‌ند به‌ڵگه‌ش خراونه‌ته‌ڕوو.
ناوی كتێب/ كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان( له‌چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سیاسی، تیۆری، مێژوویی‌دا له 1979 و 1985.
بابه‌ت/ به‌ڵگه‌نامه- سیاسی
ئاماده‌كردن و ساخكردنه‌وه‌ی/ یوسف محه‌مه‌د به‌رزنجی
تایپ / نووسه‌ر
خه‌تی به‌رگ/ ئه‌حمه‌د سه‌عید
دیزاین/ شكار شێخ ناسح
چاپی/ یه‌كه‌م
ساڵی چاپ/2019
چاپخانه‌ی/ حه‌مدی
تیراژ/ 2500 دانه
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25